“یەكلاكردنەوەی سكاڵاكەی فەرەنسا كۆتایی بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەهێنێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراقی ئەوەی بڵاو كردەوە كە نزیك بوونەتەوە لە یەكلایی كردنەوەی ئەو سكاڵایەی كە دادگای فەرەنسا لەدژی توركیا تۆماریان كردووە لەبارەی فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیەیە كۆتایی بە پرۆسەی فرۆشتن و ناردنی نەوتی هەرێم دەهێنێت بۆ توركیا عێراقیش داوای 27 ملیار دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكات.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دووبارە جوڵاندنەوەی ئەو سكاڵایەی كە لەسەردەمی كابینەكەی (حەیدەر عەبادی) لە دادگای فەرەنسا لەدژی توركیا تۆماركرا لەسەر پرۆسەی فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان، ئاماژەی ئەوەن كە عێراق جدییە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و كۆنترۆڵكردنی پرۆسەی فرۆشتن و دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەرچی چەندین ساڵە ئەم سكاڵایە تۆماركراوە بەڵام پێشتر بەهۆی چەند ڕێككەوتنێكی نهێنی نێوان توركیا و عێراق و بەرپرسانی هەرێم بەتایبەت بابەتی بەردانەوەی ئاو بەرامبەر بە نەوت جوڵاندنی ئەو سكاڵایە دواخراوە، بەڵام ئێستا حكومەتی عێراقی ئەو سكاڵایەی جوڵاندووەتەوە و داوای قەرەبووی 27 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات لەبەرامبەر ئەو نەوتەی لە هەرێمەوە لەڕێگەی توركیاوە فرۆشراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر دادگای فەرەنسا بڕیاربدات بەوەی كە نابێت توركیا مامەڵەی نەوتی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات ئەوكات وڵاتی توركیا غەرامەش دەكرێت و كۆتایی بە فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دێت لەڕێگەی گواستنەوەی بۆری نێوان توركیا و هەرێم و دواتر بۆ بەندەری جیهان و وڵاتانی دیكە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









