“داوا له حكومهتى عێراق دهكهین سهروهرى خاكى ههرێم بپارێزێت”

كۆبوونهوهى پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN
كهمێك لهمهوبهر پهرلهمانى كوردستان راگهیهنراوێكى لهبارهى تۆپبارانكردنى گهشتیاران له زاخۆ بڵاوكردهوه و رایگهیاند، داوا له حكومهتى عێراق دهكهین سهروهرى خاكى ههرێم بپارێزێت.
ئهمڕۆ چوارشهمه 20ى حوزهیران، تۆپخانهكانى وڵاتى توركیا پاسێكى گهشتیارانیان له هاوینهههوارى پهرخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئهنجامى رووداوهكهدا نۆ هاووڵاتى كه گهشتیارى عهرهبن شههید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له راگهیهنراوهكهى پهرلهمانى كوردستاندا هاتووه، “پەرلەمانی کوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی ئەم تۆپبارانەی سوپای تورکیا، داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بە پێی یاسا و عورفی نێودەوڵەتی بە ئەرکی یاسایی و دەستووری خۆی ھەستێ و سەروەری ئاسمان و خاکی ھەرێمی کوردستان وەک ھەرێمێکی فیدراڵ لە چوارچێوەی عێراقدا لە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی وڵاتانی دەوروبەر و ھێزە لە یاسا دەرچووەکان بپارێزێت و ھەموو ھەنگاوێکی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم پەلامارانە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان:
بە داخەوە جارێکی دیکە بە ھۆی لێکەوتەکانی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنورییەکان، و بە ھۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر ھاوینەھەواری پەرەخی سنوری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
پەرلەمانی کوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی ئەم تۆپبارانەی سوپای تورکیا، داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بە پێی یاسا و عورفی نێودەوڵەتی بە ئەرکی یاسایی و دەستووری خۆی ھەستێ و سەروەری ئاسمان و خاکی ھەرێمی کوردستان وەک ھەرێمێکی فیدراڵ لە چوارچێوەی عێراقدا لە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی وڵاتانی دەوروبەر و ھێزە لە یاسا دەرچووەکان بپارێزێت و ھەموو ھەنگاوێکی یاسایی و دیپلۆماسی بگرێتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم پەلامارانە.
پێویستە تورکیا و پەکەکە بەڵای شەڕ و ململانێکانیان لە خاکی ھەرێمی کوردستان دووربخەنەوە و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و سەروەری ھەرێم لە کێشە و ناکۆکییەکانیان دوور بخەنەوە.
داوا لە دامەزراوە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەموو ھەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بخاتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یەکجارەکی و دڵنیاکردنەوەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق کە پەلامار و ھێرشەکانی وڵاتانی دەوروبەر و ھێزە لەیاسادەرچووەکان پارێزراو دەبن.
پرسە و سەرەخۆشی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی خزم و کەسوکاری ئەو ھاووڵاتییە گەشتیارانە دەکەین کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە ھاتبوونە ناوچە دڵرفێنەکانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە بوونە قوربانی شەڕ و ناکۆکیەک کە ھیچ پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە نیە.
لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕادەسپێرین بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم رووداوە نەخوازراوە بکەن و رێکاری پەرلەمانی بگرنە بەر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









