
ئاڵاى توركیا | فۆتۆ: MARCA
SNN
حكومه‌تى توركیا بێبه‌ریبوونى خۆى له تۆپبارانه‌كه‌ى زاخۆ راگه‌یاند و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا رایگه‌یاند، داوا له به‌رپرسانى عێراق ده‌كه‌ین هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌نوێنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “داوا له به‌رپرسانى عێراق ده‌كه‌ین هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌نوێنن، ده‌ستبه‌ردارى لێدوان و هه‌ڵوێسته توونده‌كانیان بن، ئێمه هاوكاریان ده‌بین بۆ ئاشكرا كردنى ئه‌نجام ده‌رى راسته‌قینه‌ى هێرشه‌ى زاخۆ”.
دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە.
بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عێراقی دۆست و برا و حکومەتی عێراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین.
تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت.
تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن.
بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









