“به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ منداڵه‌كه‌م كرد و سكاڵاشیان له‌سه‌ر تۆمار كردم”

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ منداڵه‌كه‌ى كراوه | فۆتۆ: SNN
SNN
هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ بۆ منداڵه‌كه‌م كراوه و به دایكیشیان وتووه: نابێت هاوسه‌ره‌كه‌ت بزانێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌هه‌ڵه كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ته‌مموز، هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى چیرۆكى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی كرد بۆ منداڵه‌كه به‌هه‌ڵه و وتى: “له ساڵى 2017 منداڵه‌كه‌م برده سه‌نته‌رى دڵ له شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى تیمێكى هندى به هاوبه‌شى پزیشكه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به‌هه‌ڵه بۆ منداڵه‌كه‌م كرد و دڵیان دانه‌خسته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به ژنه‌كه‌میان وتووه: نابێت باوكى منداڵه‌كه‌ت بزانێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌هه‌ڵه كراوه”.
ئه‌و هاووڵاتییه زیاتر چیرۆكه‌كه باس ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “من بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵه‌كه‌م كۆبكه‌مه‌وه كه چوار ملیۆنه چووم سواڵم كرد و له ده‌رگاى چه‌ندین كه‌سمدا، سوێند ده‌خۆم چوومه لاى نه‌وزاد هادى پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیم بدات كه‌چى 25 هه‌زارى پێدام وه‌ك ئه‌وه‌ى سواڵ بكه‌م. له خێرخواز و كه‌سانى چاكه خواز پاره‌كه‌م كۆكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان كرد”.
به وته‌ى باوكى ئه‌و هاووڵاتییه، “سه‌ردانى وه‌زیرى ته‌ندروستى كردووه و ئه‌و وه‌زیره له ته‌واوى كه‌یسه‌كه ئاگاداره، به‌ڵام ئاماده نییه هاوكارى بكات”.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ى شارى هه‌ولێر له‌باره‌ى هۆكارى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌رى له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، “من به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵه‌كه‌مه‌وه تووڕه‌بووم، به‌ڵام ئه‌وان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردم و ئێستاش چه‌ندین ساڵه له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یان نییه ناتوانن بێنه دادگا و كه‌یسه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه”.
باوكى قوربانییه‌كه ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “سبه‌ى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر سه‌نته‌رى دڵ تۆمار ده‌كات و كه‌یسه‌كه ده‌باته به‌رده‌م دادگا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









