گرنگترین ئەو کاندیدانەی کە چانسی بوونیان بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهێزە

0
645

SNN-عەلی حەمە سەعید

لیژنەی بەربژێركدنی كاندیی سەرۆكوەزیران لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێنج بەربژێری نێویان پەسەند كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران، هاوكات لەلایەن لیژنەچوار كەسییەكەی چوار چێوەی هەمانگییەوە ناوی یەك بەربژێر هەڵدەبژێرن و وەك كاندیدی چوارێوەی هەماهەنگی دەمێنێتەوە، ڕۆژی یەكشەممەش ئەو پرۆسەیە كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانی عێراقەوە بە SNN دراون، چوارچَوەی هەماهەنگی قۆناغێكی دیكەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانیان بڕیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی بەربژێری سەرۆكوەزیران لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی توانیان ناوی پێنج بەربژێر پەسندبكەن و ئاراستەی لیژنە چواركەسییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە بەمەبەستی بڕیاردان و هەڵبژاردنی یەك كاندیدیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەربژێرانەی كە لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنی كاندیدەكانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران دیاریكراون بریتین لە هەریەكە لە( محەممەد شەیاع سوودانی) (عەبدولكەریم عەبتان)(عەلی شوكری)، (حەیدەر عەبادی) و (قاسم ئەعرەجی)، بەوتەی ئەو سەرچاوەیەكی كە قسەی بۆ SNNكردووە چانسی هەریەكە لە ( محەمەد شیاع سودانی) و قاسم ئەعەرەجی) زۆر زیاتر لە سێ‌ بەربژێرەكەی دیكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و ( حەیدەر عەبادی)یش كەمترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

SNN ئەوەشی زانیوە كە ڕۆژی یەكشەممە لەلایەن لیژنە چواركەسییەكەی ناو چوارچیوەی هەماهەنگی كە پێكدێن لە (هومام حەمودی) ( قەیس خەزعەلی) (عەمار حەكیم) و (عەبدولسادە فرێجی) كۆبوونەوەیەكی تایبەت دەكەن و لەناو ئەو پێنج بەربژێرە یەكێكیان هەڵدەبژێرن و بەفەرمی دبێت كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNتا ئێستاش كورد خۆی یەكلا نەكردووەتەوە بۆ یەك بەربژێری هاوبەش بەڵكو و هەمان ئەو بەربژێرانی كە پێشتر خۆیان كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار هەمان ئەو كاندیدانە و بە بۆچونی چاودێران و پەرلەمانتارانیش ئەگەر سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە ئەوا چانسی دەرچوونی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ سەرۆككۆمار لە كاندیدەكانی دیكە بەهێزترە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this