هه‌موو هێزه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى عێراق ده‌كه‌ینه‌ده‌ره‌وه

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرمان لایه كه توركیا سه‌یرانگاى په‌رخى له زاخۆ بۆردومان كردووه، ده‌شڵێت: “پلانمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت هه‌موو هێزه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى عێراق بكه‌ینه‌ده‌ره‌وه”.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،”به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرمان لایه كه توركیا سه‌یرانگاى په‌رخى له زاخۆ بۆردومان كردووه ئه‌مه‌ش بێ وه‌ڵام نابێت. پلانمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت هه‌موو هێزه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى عێراق بكه‌ینه‌ده‌ره‌وه. ئێمه چه‌ندین كارتى فشارمان هه‌یه و ده‌سته‌وسان راناوه‌ستین”.
وتیشى: “ئێمه ئه‌م پرسه ده‌به‌ینه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى. پارتى كرێكارانى كوردستان كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ حكومه‌تى عێراق كه رژێمى پێشوو خولقاندوویه‌تى و رێگه‌ى پێداون له‌نێو خاكى عێراق بمێننه‌وه. كێشه‌ى توركیا و په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كى هاورده‌كراوى ئه‌منییه بۆ عێراق “.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “زۆركات باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه توركیا رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌ناو خاكى ئێمه ئه‌نجام بدات، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى جیاوازه، چونكه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه رژێمى به‌عس له‌گه‌ڵ توركیا كردوونى پێویسته توركیا به ئاگادارى ئێمه ئۆپراسیۆن بكات، به‌ڵام توركیا به‌بێ ئاگادارى ئێمه ئه‌م هه‌موو هێرشه ئه‌نجام ده‌دات”.
به وته‌ى ئه‌حمه‌د سه‌حاف، “ته‌واوى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌نێوان عێراق و توركیا كراون هى رژێمى پێشوون و هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق ئه‌نجام نه‌دراون”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









