” به‌چاوى خۆم پارچه‌ى به‌جێماوى جه‌سته‌ى كوژراوه‌كانى زاخۆم بینى”

فوئاد حسێن، كاندید بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: IBBC
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا به تۆپێكى 155 ملیم گه‌شتیاره‌كانى زاخۆى كردووه‌ته ئامانج، ده‌شڵێت: “له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش سكاڵامان له‌سه‌ر توركیا تۆمار كردووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى ته‌مموز، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “شاره‌زایانى سه‌ربازى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یان به ئێمه داوه كه توركیا به تۆپێكى جۆرى 155 ملیم چوار تۆپى ئاراسته‌ى سه‌يرانگاى په‌رخ كردووه له زاخۆ له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه 100 پاسى گه‌شتیارى و 600 كه‌سى تێدا بووه”.
وتیشى: “توركه‌كان زۆركات به ئێمه ده‌ڵێن: هێنده ته‌كنه‌لۆجیاكانیان پێشكه‌وتوون كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئه‌شكه‌وتێك بێته ده‌ره‌وه ده‌توانن بیبینن و لێى بده‌ن، بۆیه من ده‌پرسم: ئه‌ى چۆن بوو نه‌یان توانى بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وێن گه‌شتیارن؟!”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵامان له‌سه‌ر توركیا تۆمار كردووه و نامه‌یه‌كیشمان داوه به باڵیۆزه‌كه‌یان چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردینان له هیچ دۆخێك‌دا مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌ى خۆى له رۆژى هێرشه‌كه‌دا له‌به‌رده‌م میدیاكان فوئاد حسێن ده‌ڵێت: “من له ژیانمدا زۆر كاره‌ساتم بینیووه چونكه هه‌م له شاخ بووم هه‌میش سیاسه‌تم كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه بینیم جیاواز بوو. له شوێنى رووداوه‌كه پارچه‌ى جه‌سته‌ى به‌جێماوى كوژراو و برینداره‌كانم بینى. له خه‌سته‌خانه ئه‌و تازه بوكه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى مرد ده‌یوت: واز له من بهێنن بچن هاوسه‌ره‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌یده‌زانى هاوسه‌ره‌كه‌ى مردووه”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، “توركیا ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێم به نایاسایی ئه‌نجام ده‌دات”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









