کەریم شوکور: “دەبێت توركیا سەرجەم هیزەكانی بباتە دەرەوەی سنووری عێراق”

كەریم شوكر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وردەكاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ SNN ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوەدەكات چەندین بژارەمان لەبەردەستدایە كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا قسەیان لەبارەوە بكەین و گرنگترینیان تۆماركردنی سكالایە لەسەر توركیا لە دادگای نێودەوڵەتی و بڕیاردان لەسەر دەركردنی سەرجەم هێزە توركییەكان لە خاكی عێراق و داخستنی بنكەو بارەگاكانیان.
كەریم شوكر، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو دەستدرێژی و تۆپبارانەی كە بەرلە چەند ڕۆژێك توركیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاری پەرخ لە سنووری زاخۆ ئەنجامیدا، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بژاردەمان لەبەردەستدایە و بەدڵنیاییەوە بڕیاری پێویست دەدرێت كە لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆدەنگییەی زۆر لەسەرجەم فراكسیۆنەكانی ناوپەرلەمانی عێراق هەیە كە دەبێت عێراق لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاسایی لەسەر توركیا تۆمار بكات و داوای قەرەبووی مادی و مەعنەوی بۆ عێراق و هەروەها قەربووی كەسوكاری شەهیدان بكاتەوە، هاوكات بژاردەیەكی دیكەشمان لەبەردەستدایە كە بڕیاردانە لەسەر داخستنی سەرجەم بنكەو بارەگاكانی توركیا لە ناوخاكی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردان لەسەر پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ توركیا ئەوەش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بەڵام بڕیاردانی كۆتای لەسەر ئەو بابەتە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە چونكە دەبێت كەسانی شارەزا و پسپۆڕ لەو بوارەدا قسە بكەن ئاخۆ زەرەروزیانەكانی وەها بڕیارێك چەند دەبێت چونك زۆرینەی ئەو كاڵاو شەمەكانەی هاوردە دەكرێن لە توركیاوەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









