“لە سەردانەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی دۆسیەی نەوت نەدراوە”

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ(مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا جگە لەوەی گفتوگۆكراوە لەسەر چۆنیەتی خۆگونجاندن لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و چەندبابەت و پرسێكی دیكەی تایبەت بە پاراستنی سنوورەكان هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لە كۆبوونەوەكەدا نەدراوە و سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە جارێ چاوەرێ بكەن تا پێكهێنانی كابینەی نوێ یەكلایی دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی ( مەسروبارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ( مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوت و گرێبەستی كۆمپانیا نەوتەییەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كراوە، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەنیاز بووە كە زۆرێك لەو پرسانە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلایی بكاتەوە، بەڵام جگە لەگفتوگۆ هیچ بڕیارێكی كۆتایی نەدراوە جگە لەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێی باشبووە هەرێم خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بریارەكەی دادگای فیدراڵی.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی چەند جارێك بە مستەفا كازمی ڕاگەیاندووە كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە چارەسەری گرفت و كێشەكانی نێوانیان بكات، بە مەرجێك بەرژەوەندی هەردوولا پارێزراوبێت، بەڵام لە بەرامبەردا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ڕاگەیاندووە كە ئێستا كاتی بڕیاردانی كۆتایی و یەكلاكردنەوەی ئەو گرفتانە نییە، بەڵكوو چاوەڕێبكەن تا ئەوكاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلایی دەبێتەوە ئەوكات دەستكراوتر دەبن لە بارەی بڕیاردان لەسەر ئەو پرسانە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە مەسرور بارزانی هەر لە سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق نیگەرانی حكومەتی هەرێمیان بە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ڕاگەیاندووە بەتایبەت لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی فرۆشتن و دەرهێنانی نەوت و یاسای نەوت و غازی هەرێم، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئەوەی بەسەرۆكی حكومەت و شاندەكە راگەیاندووە كە بڕارەكان بەتەنها لەلایەن كەسێكەوە دەرناكرێن و بە گفتوگۆ و ڕاوێژی ئەندامانی دادگای فیدرالی دەردەكرێن و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









