بۆ تاوتوێكردنی بابەتی هەڵبژاردن، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان كۆدەبنەوە

پلاسخارت
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و دیاركردنی وادەیەكی نوێ بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆدەبنەوە، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن یەكلایی دەكرێنەوە و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی ژوری هەلبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو دۆخە سیاسەی كە ماوەیەكە هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە بە تایبەت دوای هێرشەكانی توركیا و گیان لەدەستدانی گەشتیارانی عەرەب، ئەمە وایكرد كە تاڕادەیەك سەركردە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە سەرقاڵ بكات و كەمتر بیانپەرژێتە سەر كۆبوونەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لەناویشیاندا پرسی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێكی دیكە ( جنین پلاسخارت) نوێنەری نەتەوەیەگرتووەكان لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كۆبونەتەوە و لەوكۆبوونەوەیەدا نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەکان گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی كۆمیسیۆنی هەرێم كردووە ئاخۆ تاچەند ئامادەن پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببن، لە وەڵامدا بەرپرسانی كۆمیسیۆن ئەوەیان بە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاگەیاندووە كە ئەگەر یاسای كۆمیسیۆن هەموار بكرێتەوە و ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش ماوەكەیان درێژبكرێتەوە ئامادەن پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە ئەگەر پێشهاتی گرنگی سیاسی نەیەتە پێشەوە ئەوا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە جارێكی دیكە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت، بەڵام پێناچێت لەو كۆبوونەوەیەدا كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان ئامادەبن، بەڵكوو زیاتر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن و ڕاپۆرتی خۆیان بخەنەڕوو، پاشان لەكۆبوونەوەی داهاتووتردا كەسی یەكەمی لایەنەكان كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام بدەن بەتایبەت دیاركردنی ڕۆژی هەلبژاردن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









