
كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه كاكه‌ییه‌ى سه‌ر و سمێڵیان تاشى | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه كاكه‌ییه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر و سمێڵى تاشى داواى سزادانى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێن: “ئه‌گه‌ر یاسا تۆڵه‌مان بۆ نه‌كاته‌وه خۆمان 10 قات تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه”.
دوێنێ شه‌ممه 24ى ته‌مموز، مه‌فره‌زه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌وه سه‌ر و سمێڵى هاووڵاتییه‌كى كاكه‌ییان تاشى، ئه‌م رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ى كاكه‌ییه‌كانى له سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌دواى خۆیدا هێنا به‌و هۆیه‌وه روویان له شارى كه‌ركوك كرد و به دیاریكراویش له ماڵى ئه‌و هاووڵاتییه.
یه‌كێك له كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه كاكه‌ییه له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌م كوڕه‌ى ئێمه كه هاوكات پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه دوێنێ له‌كاتى كرێكاری‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سێك كێشه‌ى بۆ دروست بووه، بۆیه سێ مه‌فره‌زه‌ى حه‌شدى شه‌عبى رفاندوویانه و سه‌ر و سمێڵیان تاشیووه”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “لاى ئێمه‌ى كاكه‌ییه‌كان ده‌ستبردن بۆ سمێڵ و تاشینى كارێكى په‌سه‌ندنه‌كراو و سازش له‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ربۆیه راده‌ستى یاسایی ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر یاسا هه‌مان ئه‌و تۆڵه‌یه نه‌كاته‌وه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت و هه‌مان ئه‌و كاره به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌كات كه سمێڵى كوڕه‌كه‌ى ئێمه‌ى تاشیووه 10 قات تۆڵه‌ى لێده‌كه‌ینه‌وه”.
هاووڵاتییه‌كى تر‌ى كاكه‌یی كه چووه‌ته به‌رده‌م ماڵى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه سه‌ر و سمێڵى تاشراوه ده‌ڵێت: “شوارب (سمێڵ)ەکەمان وەك هێڵی شەمەندەفەر وایە، لابچێت قڵپ (تووشى هه‌ڵدێران) دەبینەوە، بۆیه لاى ئێمه سمێڵ وه‌ك سراتل موسته‌قیم وایه”.
به وته‌ى ئه‌و هاووڵاتییه، “له ئێستادا كاكه‌ییه‌كان ده‌سته ده‌سته له ته‌واوى عێراقه‌وه روو له ماڵى ئه‌وان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى پشتیوانى و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نابه‌جێیه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









