
خوێندنگه‌یەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، 13ى ئه‌یلول ده‌ستبه ساڵى نوێى خوێندن ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایه‌تى یه‌كێتى مامۆستایان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ى ته‌مموز، سامان سیوه‌یلى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “رۆژى 13ى ئه‌یلول له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه ساڵى نوێى خوێندنى 2022 – 2023 ده‌كرێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “بەگوێرەی ئەو ساڵنامەیەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە بۆ دەستكردنەوە بە دەوامی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ساڵی 2022 – 2023 لەسەرەتای مانگی ئەیلول كە دەكات 4 بۆ 9 كاتێكی گونجاو نییە، چونكە هێشتا پلەكانی گەرما لەو مانگەدا هەر بە بەرزی دەمێننەوە و خوێندكاران و مامۆستایان ناتوانن وەك پێویست دەوام بكەن بەتایبەت لەو ناوچانەی كە پلەكانی گەرما تیایاندا زۆر بەرزە”.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، “تائێستاش بەشێكی زۆری ناوەندەكانی خوێندن گرفتی نەبوونی كارەبا و ئامێری فێنككەرەوەیان هەیە، بۆیە دەبوو وەزارەتی پەروەردە پرس و ڕایی زیاتری لەسەر ئەو بابەتە بكردایە و ئێمە پێمان باشە كە یان 1ى تشرینى یه‌كه‌م، یاخود بەلایەنی كەم 20ى ئه‌یلول، دستبكرێتەوە بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن و پێویستیشە وەزارەتی پەروەردە بەو بڕیارەی خۆیدا بچێتەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









