“بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەوێتە ساڵی داهاتوو”

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆن له‌كاتى پشكنینى سندوقێكى ده‌نگدان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمسیۆن تواناى ئه‌وه‌ى نییه له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت و ده‌شڵێت: “هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ته‌مموز، شیروان زرار، وتەبیژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ئێمە چاوەڕێی هەوڵەكانی جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییەكان و پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەلایەكدا بخەن، ئێمە لە كۆمسیۆن لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین، بەڵام بەمەرجی تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و سازانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر كۆی پرۆسەكە”.
له‌باره‌ى ئه‌و كاته‌ى كه پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن وته‌بێژى كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئێمە بەڕوونی ئەو پەیامه‌مان بەهەموولایەك راگەیاندووە، لەو رۆژەوه‌ى یاسای هەڵبژاردن هەموار دەكرێتەوە و بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەدرێت و واده‌ی هەڵبژاردن دیاریدەكرێت، ئێمە پێویستیمان بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەكاریكردن بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕووى لۆجستیه‌وه بتوانین هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌رین”.
شيروان زرای به فه‌رمى پشتڕاستیده‌كاته‌وه كه كۆمسیۆن له‌توانایدا نییه هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رێت و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەمساڵدا بەڕێوەناچێت و دەكەوێتە ساڵی داهاتوو. ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه، بۆ نمونه، ئەگەر لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لایەنە سیاسییەكان رێكبكەون و یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە ئەوا ئێمە لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 دەتوانین پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌وه وتەبێژەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پێشنیارى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه ده‌كات و ده‌شڵێت: “دەبیت كۆبوونەوەیەكی لوتكە بكرێت لە نیوان لایەنە سیاسییەكاندا بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بە درێژكردنەوەی ماوەكەیان یاخود دیاریكردنی كەسانی دیكە بۆ ئەنجوومەنەكە، بۆیە تا ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەنەچێت پێناچێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئایندەیەكی نزیكدا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
ته‌مموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









