3 مووشه‌ك ئاراسته‌ى كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر كران له چه‌مچه‌ماڵ

هێرشێكى مووشه‌كى | فۆتۆ: BBC
SNN
قایمقامى قه‌زایی ناوه‌ندى چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرا ده‌كات به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ى غازى چه‌مچه‌ماڵ.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رهمك ڕه‌مه‌زان، قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى كێڵگه‌ى غازیی كۆرمۆر كران و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام زیانه گیانى و ماددییه‌كان تا ئێستا دیارنین”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “دووان له مووشه‌كه‌كان به‌ر كۆگاى كێڵگه‌كه كه‌وتوون و یه‌كێكیشیان له‌نێو گۆڕه‌پانى كێڵگه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه”.
هاوكات سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قادر كه‌ره‌م له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه زیانى گیانى نه‌بووه و ته‌نیا بووه‌ته هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌و ناوچه‌یه‌ى كه مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه و زیانى ماددیان دروستكردووه”.
كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر كه كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى كاریتێدا ده‌كات یه‌كه‌م جار نییه كه ده‌بێته ئامانجى گروپه چه‌كدارییه‌كان، له دوو مانگى رابردوودا دوو جار ئه‌و كێڵگه‌یه مووشه‌كباران كراوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









