پارەی پێویست لەبەردەستدایە بەڵام بیانوو بۆ دابەشنەكردنی مووچەی ئەم مانگە دەهێنێتەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕی زیاد لە 900 ملیار دیناری لە بەردەستداهەیە بۆ دابەشكدنی مووچەی ئەم مانگە، بەڵام بیانوو دەهێنیتەوە گوایە لە سلێمانی گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروست دەبێت، بەرپرسێكی بانكی هەرێمیش لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دارایی پارەمان بۆ دابین بكات ئیمە هیچ گرفتێكمان نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، نزیكەی هەفتەیەكە بڕی پارەی پێویست لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لە ئێستادا زیاد لە 900 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە بۆ دابشكردنی مووچەی ئەم مانگە كە بۆ تەواوردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پیویستیمان بە بڕی 902 ملیار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ماوەی هەفتەیەكیش دەبێت لیستی مووچەی وەزارەتەكان لەلایەن گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و وردبینی بۆ كراوە و بڕیاریش بوو كە 25 مانگ مووچە دابەشبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی بیانوو دەهێننەوە گوایە بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی گرفتی بۆ دروستدەبێت دابەشكردنی مووچەیان دواخستووە بۆكاتێكی نادیار.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كە لە بەرپرسانی بانكی هەرێم لە سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەگەر وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین تەرخان بكات، ئەوا ئێمە هیچ گرفتێكمان نابێت و لە دوای دیاریكراودا مووچە دابەشدەكەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








