فوئاد حسێن: دەبێت تورکيا ناچار بکرێت لە هەموو خاکی عێراق بکشێتەوە

SNN
وەزيری دەرەوەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی رايگەياند: دەبێت تورکيا ناچار بکرێت لە خاکی عێراق بکشێتەوە، دەشڵێت “پێويستە تورکيا قەرەبوی ئەو زيانانە بکاتەوە کە بەر عێراق کەوتووە بەهۆی ئۆپراسيۆنە سەربازييەکانی”.
فوئاد حسێن وەزيری دەرەوەی عێراق، لە ميانی بەشداريکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی تورکياوە رايگەياند: دەبێت تورکيا ناچار بکرێت لە هەموو خاکی عێراق بکشێتەوە، ئەم هێزانە هيچ رێگەپێدانێکيان نييە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆپراسيۆنی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا ئەنجامبدەن.
راشيگەياند: دەبێت ئەم هێرشە بە توندی سەرکۆنە بکرێت، ئەو کەسانەی ئەم کارەيان ئەنجامداوە بە سزای خۆيان بگەن، ئەم هێرشانە هەڕەشەيە بۆسەر ئاسايشی عێراق و ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی دەبێت ليژنەيەکی بەرفراوان پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵينەوە لەم بابەتە.
باسی لەوەشکرد: داوا دەکەين ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسايش قسەی لەسەر بکرێت، چونکە ئەوەی تورکيا کردوويەتی بووەتەهۆی هەبوونی ژمارەيەکی زۆر قوربانی لەناو خاکی عێراقدا.
فوئاد حسێن وتيشی “پێويستە تورکيا قەرەبوی ئەو زيانانە بکاتەوە کە بەر عێراق کەوتووە بەهۆی ئۆپراسيۆنە سەربازييەکانی لە خاکی ناوچەکە، بەتايبەت ئەم ئۆپراسيۆنە مەدەنييەی ئەمدواييە ئەنجاميدا”.
سەبارەت بە پەکەکەش دەڵێت “دەبێت پەکەکە لە خاکی عێراقدا نەمێنێت، چونکە بووەتەهۆی هەبوونی هێزێکی نا سەقامگير لە عێراقدا، دەبێت خەڵکی عێراق نەبنە قوربانی ئەم بابەتە”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









