وەزیری پەروەردە لەسەر فرۆشتنی شەش مانگا و گوێرەکەکە هاتە دەنگ

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم
SNN
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لەبارەی زیادكردنە ئاشكراكەی پەروەردەی سلێمانی بۆ فرۆشتنی شەش مانگا و گوێرەكە لە هەندێك میدیا نیگەرانە و پێیوایە بابەتەكەیان وەك خۆی نەگەیاندووە.
پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نوسراوێكدا رایگەیاند: پەروەردەی سلێمانی لەڕێی زیادكردنی ئاشكراوە هەڵدەستێت بەفرۆشتنی سێ مانگاو سێ گوێرەكەو داواش دەكات هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت لەڕۆژی 8-8-2022 لەبینای ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بەشداری زیادكردنەكە بكات.
بابەتەكە لە هەندێك میدیادا رونكردنەوەی لەگەڵ نەدرا كە بۆچی پەروەردە مانگا و گوێرەكە دەفرۆشێت، وەزیری پەروەردە لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆیە ، بەشەکانی (ئاژەڵداری – دەواجن – رووەکداری) ساڵانە مامۆستایان و قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە، وانەی پراکتکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ و نەمام.
دەقی رونكردنەوەكە:
دەستخۆشی و سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی :
سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی و هەموو پەروەردەی پارێزگاکانی دیکەش کە گرنگی بە خوێندنی پیشەیی دەدەن .
بەداخەوە هەندێک میدیا بێ لێوردبوونەوە هەواڵێک دادەرێژن لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی چەند ئاژەڵێک بێ لێوردبوونەوە و گەڕان بەدوایی وردەکارییدا، بەڵام باشتر بوو بەدواداچونیان بکردایە و دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنیان بکردایە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە بزانن بنەڕەتی ئەو بابەتە چییە و چۆنە ؟، ئەوکات دەبوە هاندان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە توانا و کارامەییەکانی قوتابیان و خوێندکاران و رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستاکان ، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک :
١-ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆیە ، بەشەکانی (ئاژەڵداری – دەواجن – رووەکداری ) ساڵانە مامۆستایان و قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە، وانەی پراکتکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ و نەمام… ، سودەکەی دەبێتە داهات ، بەکاردێت بۆ : ( بەشێکی بۆ پرۆژەی ساڵی ئایندەتر) بەشێکی قازانجەکەی بۆ ( مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی پەروەردە کە بەشداریان کردوە لە پرۆژەکەدا) بەشێکی دیکە بۆ ( کڕینی پێداویستی تەکنیکی بەشەکانی ئامادەییە کشتوکاڵییەکە) تەرخان دەکرێت.
٢- ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بە گوێرەی ( ڕێنمایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان- پیشەیی) .
٣- ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانی ، ساڵی پار (١٦٠ تۆن ) بەرهەمی گەنمی هەبووە و بە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشراوە.
لەکۆتاییدا سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، سوپاس بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی کە توانیویانە بەکردار بەرهەمیان هەبێت .
داوا لە بەشێک لەو میدیا بەرێزانە دەکەم هاندەر بن بۆ کەرتی پەروەردە ، هاندەربن بۆ خوێندنی پیشەیی کە ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستیمان بە برەودان و پێشخستنی خوێندنی پیشەیی هەیە و لە ئێستادا تواناکانمان چڕکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی ، هەتا خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی پێشنەخەین بەگوێرەی بازاڕی کار وپێداویستییەکانی کۆمەڵگە ئەستەمە کادری ئامادەکراوی کارامە بۆ بازاری کاری کوردستان پەیدابکەین ، بەشێکی گەورەی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردە ، خوێندن و فێربوونە بەکردار.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









