
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكاتئەوەی لە عێراق ڕوویدا پێشبینیكراوبوو، چونكە كشانەوەی سەدرییەكان لە پرۆسەی سیاسی بۆ ئەوەبوو كە نەهێڵن چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاسانی حكومەت پێكبهێنن هاوكات سەدر دەیەوێت پێیەكی لە حكومەت بێت و پێكیشی لە ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەمەش قەبوڵكراو نییە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بارودۆخە سیاسیەی بەسەر عێراقدا هاتووە پێكهێنانی كابینەی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری دواخست، چونكە وابڕیاربوو كە پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەببات بۆ هەلبژاردنی سەرۆككۆمار و دواتر ڕاسپاردنی بەربژێری گەورەترین كوتلەی ناوپەرلەمان كە چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، هاوكات ئەوەی دوێنێ ڕوویدا چاوەڕوان كراووبوو كە سەدرییەكان ناهێڵن بەئاسانی چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت پێكبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی سەدرییەكان داوای دەكەن ئەوەیە كە دەیانەوێت پێیەكیان لە حكومەت بێت و پێكیشیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەمەش لە هیچ شوێنێكی دنیا ڕوونەداوە، بۆیە ئەگەر سەدرییەكان بڕوایان بە دیموكراسی هەیە دەبێت ڕێگە خۆشكەر بن بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەی حكومەت پێكبهێنن و چوادێری كارەكانی حكومەت بكەن چونكە ئەوا بەخواستی خۆیان لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی كشانەوە و كەس زۆری لێنەكردوون بۆیە دەبێت بڕوایان بە دیموكراسی هەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی یەكگرتوون و یەك دەنگن لەسەر ئەو كاندیدەی كە بەربژێرین كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بۆیە دواجار دەبێت حكومەت پێكبهێندرێت و سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت و درێژەدان بەم دۆخە لەبەرژەوەندی گەلانی عێراقدا نییە و لەهەفتەی داهاتوو ئەم دۆخە بەلایكدا دەكەوێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









