گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ كەوتە ژێر تایەی تراكتۆرەکەی و گیانی لەدەستدا

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی كەوتنە ژێر تایەی گەورەی تراكتۆرێكەوە گەنجێكی تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی ناحییەی سروانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەش دەلێت دۆسەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی تەمەن 21ساڵ دانیشتوی ناحیەی سیروانی سەر بەپارێزگای هەلەبجە گەڕەكی ئازادی دەكەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراكتۆری كشتوكاڵی پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە گیان لەدەست دەدات .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە تەمەن 21 ساڵە ناوی (ئاكار بەكراحمد)ە و پیشەی شوفیری تراكتۆربووە
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆڕوداوەكە لەبنكەی پولیسی سیروان ڕێكخراوە، تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجەكراوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









