لە كۆی 137 ملیار دیناری پرۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی تەنها 65 ملیار خەرجكراوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئاماژەبەوەدەكات: هەرچەندە دەبوو لەماوەی 540 ڕۆژدا تەواوبكرێت، بەڵام تائێستا زیاد لە هەزارو 450 ڕۆژ بەسەر كاركردن لە ڕێگای دووسایدی كەلارسلێمانی تێپەڕیوە و هێشتا تەواو نەكراوە، هاوكات لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لەكۆی 137 ملیار دیناری پرۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی تەنها 65 ملیار خەرجكراوە لەكاتێكدا بەڵیندەری پرۆژە بایی 72 ملیار دینار كاری كردووە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: “پڕۆژەی رێگەی سلێمانی-كەلار لەسەر بودجەی پترۆدۆلار بوو، بەڵام ساڵی 2019 گوازرایەوە بۆ سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، وابڕیاربوو كەئەو پڕۆژەیە بەماوەی 540 رۆژ تەواو بكرێت، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاد لە هەزارو 450 ڕۆژ تائێستا پرۆژەكە تەواونەكراوە هاوكات بەڵێندەری پرۆژەكە یەكەم پێشینەی دوای نزیكەی 560 رۆژ لە كاركردنی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی دابیننەكردنی پارە بۆتەواوكردنی پرۆژەكە لەكاتی خۆیدا، ئەو 41 كیلۆمەترەی دروستكراوە نزیكەی 10 كیلۆمەتری تێكچووە و دەبێت دووبارە كاری تێدا بكرێتەوە هۆكاری سەرەكیی دواكەوتنی پڕۆژەكەش خەرجنەكردنی پارەیە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار، بەجۆرێك دەبوو 2017/12/19وە دەست بە كار بكەین بەڵێندەریش لەسەر گیرفانی خۆی بووە، تا ئێستاش پڕۆژەكە سێ جار راگیراوە. جارێك بەهۆی دابیننەكردنی بودجەوە بوو، دووەم جار بەهۆی كۆرۆنا و قەیرانی دارییەوە و ئێستایش هەر بەهۆی دابیننەكردنی بودجەوە راگیراوە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەش خستەڕوو: كۆمپانیای جێبەجێكار توانیویەتی زیاتر لە 15 كیلۆمەتری ڕێگاكە قیر بكات، شەش كیلۆمەتر رێگەی كاتیی دروست كردووە، هاوكات لە كۆی 32 پرد 26 پردی دروست كردووە لە ئێستا 55٪ی پرۆژەكە تەواو بووە لەكاتێكدا بودجەی پڕۆژەكە 137 ملیار دینارە و كۆمپانیای جێبەجێكار تاوەكو ئێستا 65 ملیار دیناری وەرگرتووە، بەڵام بایی 72 ملیار دینار كاری كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









