به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات

كێڵگهیهكى به‌خێوكردنى هه‌نگ | فۆتۆ: fiveacreshoneyfarm
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌ره‌ڕاى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، به‌ڵام به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ساڵى رابردوو زیادیكردووه به‌شێوه‌یه‌ك له پێنج ساڵى رابردوودا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
هێمن ئارام، ئەندامی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان و یەكێك لە هەنگەوانانی بە ئەزمونی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ى ته‌مموز، بە SNN ی راگەیاند، “ئەگەرچی لەسەرەتای ئەمساڵەوە ترسمان لەوەهەبوو كە دۆخی هەنگەوانان لە مەترسیدا بێت و رووبەڕووی زیان ببینەوە هاوشێوەی كەرتی كشتوكاڵ و كەرتی ئاژەڵداری، بەڵام لە كۆتاییەكانی مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕێكی باش بارانباری ئەوە زۆر كاریگەری هەبوو بۆ بووژانەوەی گوڵ و گیا و زۆربوونی بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ”.
له‌باره‌ى بڕى هه‌نگوینى به‌رهه‌مهێنراو ئەندامه‌كه‌ى كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین بەراورد بە ساڵانی رابردوو لەڕووی بڕەوە زیاترە لە ساڵانی رابردوو هەروەك لەڕووی كواڵتیشەوە لە ساڵانی رابردوو كواڵیتی زۆر باشترە، چونكە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، گوڵ شیلەی زیاتر دەردەدات، ئەمەش دەبێتە خۆراكێكی زۆرباش بۆ هەنگ و بەرهەمی هەنگوین، بۆیە ئەوەی بەدواداچوونمان كردووە لە هاوپیشەكانمان ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوین نزیكبووەتەوە لە هەزار تۆن هەنگوین، ئەوەش بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو زۆرترین بڕی بەرهەمهاتووی هەنگوینە”.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستانەوە بە SNN دراون، “لە هەرێمی كوردستان 15 هەزار هەنگەوان هەن، كە 700 هەزار پوورەی هەنگیان هەیە، هاوكات ساڵانە گۆڕانكاری بەسەر بەرهەمی هەنگویندا دێت، لە ساڵی 2017دا 450 تۆن و ساڵی 2018 تەنیا 100 تۆن بەرهەمهاتووە، بەڵام لە ساڵی 2019دا زیادیكردووە بۆ 500 تۆن، لە ساڵی 2020دا نزیكەی 500 تۆن بەرهەمی هەنگوینی هەرێمی كوردستان بووە، بەڵام لە ساڵی 2021 زیادیكردووە و گەیشتووەتە 700 تۆن و ئەمساڵیش بەرهەمەكە بۆ هەزار تۆن زیادیكردووە، لە ساڵی رابردووش‌دا 51 تۆن هەنگوین بە وڵاتی ئیمارات فرۆشراوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









