
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی سبەی دووشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكات تائێستا مووچەی تەواوكاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخاننەكراوە و پارەی پێویست بۆ هەولێر و دهۆك تەرخانكراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی دووشەممە 1/8/2022 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەومەبەستەش بڕی پارەی پێویست بۆسەرجەم بانكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین نێردراوە و بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە سبەی دووشەممە ئەو مووچەیە دابەشبكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان هەر بڕە پارەیەكی نەختینە لە دوای دابینكردنی پارەی هەولێر و دهۆك مایەوە ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی دەكرێت، ئەم مانگە لە كۆی 400 ملیار دینار تا ئێستا نزكیەی 300 ملیار دینار تەرخانكراوە وابڕیاریشە لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوكاری مووچە بۆ سلێمانی تەرخانبكرێت و پاشان لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەندی بەوەوەهەیە كە وەزارەتی دارایی دەیەوێت سەرجەم پارێزگاكان پارەی پێویستیان لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە دابەشكردنی مووچە لەسەرجەم پارێزگاكان لەیەك وادە دەستپێبكات و لەئێستادا پارەی پێویست كە بڕەكەی 503 ملیار دینارە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دۆهك تەرخانكراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








