نرخى ئەمپێرێک مۆلیدە ئەم مانگە لەنێوان 16 بۆ 17 هه‌زار دینار دەبێت

نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (66) دینار بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (240) بۆ (265) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (16) هه‌زار بۆ (17) هه‌زار و (500) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









