وادەی گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی راگەیەندرا

0
1612

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاشكرایكرد: كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەستدەكریت بە پێدانی پاسپۆرتی نوێی عێراقی بەهاووڵاتیان و لەسەرەتاشدا لە پارێزگای بەغدا دەستپێدەكات، پاسپۆرتە نوێیەكە بەهيچ جۆرێك ساختەناكرێت و هاوكات هەرپارێزگایەك لۆگۆی تایبەت بەخۆی هەیە لە پاسپۆرتە نوێیەكەدا و بۆ پارێزگای سلێمانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و شاری جوان دیاریكراون، دەشڵێت تێچووی پاسپۆرتە نوێیەكە زیاتر دەبێت لەو پاسپۆرتەی ئێستە هەیە.

عەمید، سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە حكومەتی عێراقی لە هەوڵی ئەوەدایە كە پاسپۆرتێكی ئەلیكترۆنی لەجێگەی پاسپۆرتی ئێستا بەرهەم بهێنێت، لەئێستادا ئەو پاسپۆرتە نوێیە بەردەستە و لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەستدەكرێت بە پێدانی بەهاووڵاتیان و لەسەرەتاشدا لە پارێزگای بەغداوە دەستپێدەكات و پاشان پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش هەمان پاسپۆرت بەكار دەهێنن، جیاوزای ئەم پاسپۆرتەش ئەوەیە كە بەهیچ جۆریك ساختە ناكرێت و كوالیتی زۆربەرزە.

ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگی ئەو پاسپۆرتە نوێیە ئەوەیە كە لەمەودوا لەكاتی هەر گەشتێكدا پێویست بەوەناكات  ئەفسەرێك پرسیاری ئەوەت لێبكات ڤیزەت چۆن وەرگرت لەكوێوە هاتووی بۆكوێ‌ دەڕۆیت كێت لەگەڵدایە، هەموو ئەو پرسیارانە لەناو ئەو پاسپۆرتە نوییەدا لەناو ئامێریكی تایبەتدا لە فرۆكەخانەكان وەڵام دەدرێنەوە، ئەمەش وادەكات ڕۆتین لە فرۆكەخانەكان نەمینێت و بەخێرایی كاروبارەكان ڕایبكرێن، ئەوەسەرەڕای ئەوەی وڵاتانی جیهان واڕێككەوتن كە دەبێت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پاسپۆرتەكانیان بكرێتە ئەلكیترۆنی.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە پاسپۆرتە نوێیەكەدا سەرجەم زانیارییەكان بە سیستەمی لێزەر تۆماركراون، هاوكات پەڕەكانی ناو پاسپۆرتەكە بۆ هەر پارێزگایەك هێماو لۆگۆیەك دانراوە، بەنمونە بۆ پارێزگای سلێمانی هەریەكە لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و شارجوان وەك لۆگۆی پارێزگای سلێمانی دیاریكراون، تێچووی پاسپۆرتی ئێستا نزیكەی 30 هەزار دینارە، بەڵام بەدلنیاییەوە نرخی پاسپۆرتە نوییەكە زیاتر دەبێت بەڵام هێشتا نرخەكەی دیاری نەكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this