
دەروازەی ئيبراهيم خەليل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: لە ئێستادا داهاتی خاڵە گومرگییەكانی هەرێم بەڕێژەی لە %20 زیادیانكردووە، ساڵی ڕابردوو بەرزترین داهاتی گومرگ تۆماركراوە و ئەمساڵیش داهاتی گومرگ بەجێگیری ماوەتەوە، بەڵام ئەو جوڵە بازرگانییەی لەگەڵ توركیا هەمانە دوو هێندەی ئەو جوڵە بازرگانیەیە كە لەگەڵ ئیران هەمانە، جەختیش دەكاتەوە كە بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو داهاتی گومرگ سێ هێندە زیادیكردووە.
ساماڵ عەبدلڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بڕی داهات لە خاڵە گومرگییەكان وەك یەك نییە و مانگانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هاوكات ئەو جوڵە بازرگانییەی لەگەڵ توركیا هەمانە دوو هێندەی ئەو جوڵە بازرگانیەیە كە لەگەڵ ئیران هەمانە، بەڵام بەگشتی داهاتی خاڵە گومرگییەكان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەڕیژەی لە%20 زیادییانكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوەی لە ئەمساڵیشدا قەیرانی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری هەبووە لەسەر جموجوڵی بازرگانی كەمبوونەوەی كڕین و فرۆشتن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داهاتەكانی گومرگ بەراورد بەساڵی ڕابردوو هەر بە بەرزی ماوەتەوە، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا داهاتی گومرگ سێ هێندە زیادیكردووە، هاوكات لابردنی باجی گومرگی لەسەر 14 جۆر كاڵاو شمەك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی كە نرخی ئەو كاڵاو خۆراكانە زیاتر بەرز نەبێتەوە لەبازاڕەكاندا.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: بەمەبەستی زیاتر رێگریكردن لە بەرز بوونەوەی نرخەكان زیاد لە 170 مادەی جۆراوجۆر باجی گومرگیمان لەسەر كەمكردوونەتەوە بەڕێژەی لە %50 تا لە %60 بەدڵنیاییەوە ئەوەش كاریگەری زۆر باشی هەبووە لەوەی نرخەكان زیاتر بەرز نەبنەوە، هاوكات هەر بابەتێك لە پشكنین دەرنەچێت ئێمە ناتوانین گومرگی بكەین و باجی گومرگیش لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی هەڵگیراوە
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









