شیروان میرزا : خۆپیشاندانەکانی عێراق پشێوی ئابووری بەدوای خۆیاندا دەهێنن

شیروان میرزا، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق له فراكسیۆنى سهوز
عەلی حەمەسەعیدSNN
شارەزایەکی بواری ئابووری ئاماژە بەوەدەکات ئەو خۆپیشاندانانەی کە لەعێراق ئەنجام دەدرێن لە داهاتوودا کاریگەری زۆرخراپ بەدوای خۆیاندا دەهێنن پشێوی ئابوورییان لێدەکەوێتەوە، دواجاریش هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق وشارەزا لەکاروباری ئابووری و دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان هەرخۆپیشاندانێک لە هەر وڵات و جێگایەک ئەنجام دەدرێت، چەندین لێکەوتەی جیاواز بەدوای خۆیادا دەهێنن، لەهەندێک باردا هاووڵاتیان سودمەند دەبن لەهەندێک باریشدا هەرخودی هاووڵاتیان زیانیان بەردەکەوێت ئەگەر ئەو خۆپیشاندانانە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لەعێراق دەگوزەرێت لەڕووی ئابورییەوە کاریگەری خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت چونکە تاڕادەیەک کاروبارەکانی حکومەت ڕاوەستاوە، پرۆژەکان ڕاگیراون و جوڵەی بازاڕیش تاڕادەیەک سست بووە، ئەوەش دواجار باجەکەی خودی هاووڵایان دەیدەن.
ئەو شارەزایەی بواری ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، خۆپیشاندان لەهەر جێگایەکی دیکە بکرێت هەمان کاریگەری نەرێنی دەبێت ئەگەر خۆپیشاندانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامبێت ئەوا ناجێگیری سیاسیش بە دوای خۆیاندا دێنن و دۆخی وڵات لەڕووی ئابووری و سیاسیەوە دەخاتە دۆخێکی ئاڵۆزو نالەبارەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









