د.مەحمود عوسمان: سەدر هیچ حسابێك بۆ پەرلەمان و حكومەتی عێراقی ناكات

0
1024

SNN-عەلی حەمە سەعید
سیاسەتمەدارێكی بە ئەزمونی كورد ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە لە ئەنجامی ئەوەیە كە هیچ كام لە لایەنە شیعییەكان نەیانتوانیوە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست بهێنن، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە موقتەدا سەدر حساب بۆ پەرلەمان و حكومەتی عێراقی ناكات و هۆشداریش دەداتە لایەنە كوردییەكان لە گۆڕینی دەستور و سیستەمی حكومرانی لەعێراق.

د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری بەئەزمونی كورد بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخە سیاسییەی لەعێراق هاتووەتە ئاراوە بووەتە هۆی ئەوەی ئایندەیەكی ناڕوون چاوەڕێی عێراق بكات، چونكە دۆخەكە گەیشتووەتە حاڵەتێك كە پێكدادانی نێوان شیعەكان زۆر نزیك بووەتەوە، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات دۆخەكە هێندەی دیكە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت و چارەسەركردنیشی زۆر ئاڵۆز دەبێت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەوەی كە هیچ كام لە لایەنە شیعییەكان نەیانتوانی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەئێستادا سەدر هیچ حسابێك بۆ پەرلەمانی عێراق و حكومەت ناكات بەناڕاستەوخۆش داوای هەڵبژاردنێكی دیكە دەكات بۆیە ئەگەر دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی دیكە بكەن ئەوا دەتوانن كاری بۆ بكەن ئەوكات خۆیان بسەلمێنن كە دەتوانن زۆرینە بەدەستبهێنن، بەڵام دیارە سەدر دەیەوێت بەهەرنرخێك بێت زۆرینە بەدەستبهێنێت و هەر بڕیارێك دەیەوێت دەری بكات. بەبڕوای سەدر، حوكمی رەشید ئەوەیە كە ئەو دەیەوێت و دەیەوێت بیسەپێنێت”.

ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی هەیە لەئێستادا سەدرییەكانن ئامادەنین دەست بە گفتوگۆبكەن، چونكە چوارچێوەی هەماهەنگی چەندجارێك داوای گفتوگۆو كۆبوونەوەیان لەسەدر كردووە، بەڵام سەدرییەكان تائێستا وەلامێكی ڕوونیان بە چوارچێوەی هەماهەنگی نەداوەتەوە، بۆیە نازاندرێت دۆخەكە بەرەوكوێ‌ دەڕوات بەتایبەت دوای ئەوەی چوارچێوی هەماهەنگیش داوای خۆپیشاندانیان لەلایەنگرانیان كردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this