بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی چەرموو: حکومەت دەیەوێت بە یاسا قوتی مووچەخۆران ببڕێت

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو رایدەگەیەنن: حکومەتى هەرێم لە رێگەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازییەوە دەیەوێت بەڕێژەیەکى زۆر دەستکاریی مووچەى مووچەخۆرانى خوێندنى باڵا بکات و قوتی مووچەخۆریی راستەقینە ببڕێت.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی زانکۆی چەرموو، ئەمڕۆ هەینی، لە یاداشتێکیاندا کە ئاراستەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵایان کردووە رایانگەیاندووە: “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە و لێرە و لەوێ قسەى نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دانیشتنە تایبەتییەکانە، ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم لە ڕێگەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازییەوە، دەیەوێت بە ڕێژەیەکى زۆر دەستکاریی موچەى مووچەخۆرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکات، بەوەى بە نیازن سەرجەم دەرماڵە ناجێگیرەکان، جگە لە (موچەى بنەڕەتیی و دەرماڵەى بڕوانامە و ژن و منداڵ) بیبڕن، کە ئەمە ڕاستەخۆ پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانى مامۆستایان و موچەخۆرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاوە”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئێمە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا پێمانوابوو، بڕیارى چاکسازییکردن لە کابینەى نۆیەمى حکومەت و دەرچوواندنى یاسای چاکسازیی لە پەرلەمانى کوردستان، جیاکردنەوەى موچەخۆرى ڕاستەقینە و ماندووە لە موچەخۆرى بندیوار و حیزبیی و خزمەتکاری بەرپرسە گەندەڵەکان، بەڵام بەداخەوە ئەوەى لەم بارودۆخە دەخوێنرێتەوە و هەندێک زانیاریی کە بڵاودەکرێتەوە پێچەوانەى ئەم ئومێدەى ئێمەى مامۆستایان و موچەخۆرانە”.
باس لەوەشکراوە، “حکومەت دەیەوێت، ئەمجارەیان بەیاسا قوت و ژیانى موچەخۆریی فیعلی و ڕاستەقینە ببڕێت و گیرفانى موچەخۆریی بندیوار و حیزبیی زیاتر پێ پڕبکات، کە ئەمە ئەوپەڕى نادادیی و ستەمە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە لەگەڵ چاکسازییدان، بەڵام چاکسازییەک خزمەت بە ڕەوشی ئابوریی و ئیداریی و دارایی حکومەت بکات، چاکسازییەک لانى کەمى عەدالەت و دادى کۆمەڵایەتى بێنێتەدى”.
لە کۆتایی یاداشتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، “بەپێى زانیارییەکانى ئێمە، بڕى ئەو پارەیەى، کە مانگانە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا پێویستە بریتییە لە 16 شازدە ملیارد دینار، کە ئەمە چارەکێکى ئەو پارەیە نییە، کە بۆ وەزارەتە ئەمنییەکان یاخود بندیوارە حیزبییەکان خەرجدەکرێت”.
ڕۆژی 16ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستاندا به دهنگی 89 پەرلەمانتار یاسای چاكسازی لهخانهنشینی موچه و دهرماڵه و بهخشین و ئیمتیازاتهكانی تر پەسەندکرا و لە 20ی هەمان مانگیشدا ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کرا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









