لەدوای دەرچونی سزای لەسێدارەدان بۆ باوکیان؛ سێ منداڵ کەوتنە سەر شەقام

وێنەی منداڵەکان
SNN-عیماد جه‌باری
له شه‌قامێكدا هه‌رسێ منداڵه‌کەی بهجَێهێشت و رێكخراوێكی مرۆیی له به‌جێهێشتنی منداڵه‌كانی ئاگاداركرده‌وه، ئه‌مه چیرۆكی سێ منداڵه كچه‌كه‌ی كه‌ركوكه.
شه‌وی رابردوو موختاری گه‌ڕه‌كی تسعین وێنه‌ی سێ منداڵی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه، داوایكرد هاوڵاتیان كه‌سوكاریان بدۆزنه‌وه چونكه منداڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه.
یاوه‌ر ئه‌ڵا وێردی موختاری گه‌ڕه‌كی تسعین به SNN ی راگه‌یاند: “سێ منداڵەکە له به‌رانبه‌ر دادگای كه‌ركوك دۆزراونه‌ته‌وه و له ئێستادا له‌لای من دانراون تاوه‌كو كه‌سوكاریان ده‌رده‌كه‌وێت”.
وتیشی، منداڵه‌كان هه‌رسێكیان كچن به‌ناوه‌كانی ( ئیناس ته‌مه‌ن 6 ساڵ، ئیخڵاس ته‌مه‌ن 5 ساڵ و نه‌رجس ته‌مه‌ن 3 ساڵ).
به‌ڵام چالاكوانێكی مه‌ده‌نی ئاشكرایده‌كات كه ئه‌و منداڵانه ون نه‌بون به‌ڵكو له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه به‌جێهێڵدراون چونكه توانای بهخێوكردنیانی نه‌بووه.
سرود محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی رێكخراوی هیوای عێراقی به SNNی راگه‌یاند: “ئه‌و منداڵانه باوكیان به‌تاوانی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوه و دایكیشیان به‌هۆی خراپی بژێوی ژیانی و نەبوونی پشتیوانییهكهوه منداڵه‌كانی به‌جێهێشتوه و رۆشتوه”.
وتیشی: “ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌وڵماندا چاره‌سه‌رێك بۆ ژنه‌كه و منداڵه‌كانی بدۆزینه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن نه‌توانرا له دادگای كه‌ركوك هیچ چاره‌سه‌رێك بكرێت”.
به وته‌ی كه‌سێكی ئاگادار له دۆسێی منداڵه‌كان كه بۆ SNN قسه‌یكرد، دایكی منداڵه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه و چه‌ند كه‌سێكی خۆشی داوە، تاوه‌كو منداڵه‌كان بگرنه خۆیان به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئامادهنهبووە”.
وتیشی، ژنه‌کە له ته‌مه‌ندا گه‌نج بووه و به روونی پێی وتوین كه چیتر ئاماده‌نیه ئه‌و منداڵانه له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌وڵده‌دات هاوسه‌رگیری بكات و منداڵه‌كانیشی بهجێبهێَڵێت.
ئه‌م چیرۆكه یه‌كێكه له‌و ده‌رهاویشته خراپانه‌ی داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هێنای، له ئێستاشدا به‌پێی به‌دواداچونی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌یان چیرۆكی هاوشێوه له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هه‌یه و به سه‌دان منداڵی چه‌كدارانی داعش كه سه‌رجه‌میان بێ ناسنامه‌ن له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركوكدا بوونیان هه‌یه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









