“بەبێ ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر سێ خاڵ ناتواندرێت هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت”

شیروان زرار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئێمە دەستخۆشی لەهەر هەوڵێك دەكەین بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی هەڵبژاردن هاوكات هەرچەندە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكان تاڕادەیەك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بەڵام زۆر گرنگە لەسەر سێ خاڵی گرنگ ڕێك بكەون چونكە بەبێ ئەو سێ خاڵە ناتواندرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە دەستخۆشی لەهەر هەولێك دەكەین كە ببێتە هۆی یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵبژاردن و دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، هاوكات هەرچەندە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە خودی لایەنە سیاسییەكانەوە هەیە و پەیوەندی بە كۆمیسیۆنەوە نییە، بەڵام بۆ ئێمە گرنگە لەو كۆبوونەوەیەدا ڕێككەوتن لەسەر سێ خاڵ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لایەنە سیاسییەكان توانیان رێكبكەون لەسەر دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن و هەروەها ڕێككەوتن لەسەر یاسای هەمواری هەڵبژاردن خاڵی سێیەمیش كاراكردنەوەی كۆسیۆن، ئەوا ئەوكات ئێمەش ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەبێ ڕێككەوتن لەسەر ئەو سێ خاڵە ناتواندرێت هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، چونكە لەلایەك ئەو وادەیی پێشتر دیاری كرابوو ئێمە ناتوانین لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوەببەین، لەلایەكی دیكەشەوە نازانین هەڵبژدرن بە یەك بازنەبێت یاخود فرە بازنەیی لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا چارەنوسی ئەنجومەنی كۆمیسیاران یەكلایی نەكراوەتەوە بۆیە ئەمانە بابەتی هەنوكەیی گرنگن كە دەبێت پێش هەڵبژاردن یەكیلای بكرێنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









