پێنجوێن مەملەكەتی بەرهەمی تەماتەی كوردی، بەڵام جوتیارانی نیگەرانن

بهرههمى تهماتهى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن لەڕووبەری زیاد لە 414 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی بەهەزاران تەن بەرهەمی خۆماڵی لە تەماتە و شوتی و خەیار و باینجان و بیبەر و دەیان بەروبوومی دیكەی خۆماڵی بەرهەمدەهێنن، لە ئێستادا پێنجوێن بە پایتەختی تەماتەی كوردی ناسراوە ئەوەش بەهۆی بەبیتی خاكەی و زۆری بەرهەم و بەرزی كوالیتی بەرهەمەكەیانەوەیە، بەڵام جوتیارانی پێنجوێن نیگەرانن لەوەی بەرهەمەكانیان بەنرخێكی كەم ساغ دەبێتەوە لەبازارەكاندا.
ڕەحیم سەلمان، یەكێك لە جوتیارانی گوندی كانی خان لە سنووری قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەی كە لە سنووری پێنجوێن بەرهەم دەهێندرێن لە تەماتە و شوتی و باینجان و بیبەر و خەیار و بامیە و دەیان بەروبوومی دیكە، هاوشێوەیەیان زۆر كەمە لەناوچەكانی دیكەی عێراق و كوردستان، چ لەڕووی كوالیتییەوە یاخود لەڕووی بڕی بەرهەم، بەڵام ئەوەی بووەتە كۆسپ لەبەردەم ئێمەی جوتیاران ئەوەیە كە لەم وەرزەدا كە كاتی پێگەیشتنی تەماتە و شوتییە، لە سنوورەكانەوە بەرهەمی دەرەكی هاوردە دەكرێن و بەرهەمەكەی ئێمە بە نرخێکی زۆر هەرزان ساغ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كیلۆیەك تەماتە پێنجوێن لە باشترین جۆری تەماتە كیلۆی 200 دینار تا 250 دینارمان بۆ دەكات زۆرینەی بەرهەمەكانیشمان بازرگانانی عەرەب لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دێنە سەر كێڵگەكانمان و لێمان دەكڕن و دەیگوازنەوە، ئەگەر ئەوەنەبێت زۆر كەمتر لەو پارەیەمان بۆدەكات، بۆیە داوادەكەین كە ئەو بڕیارانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەریان دەكات بۆ قەدەغەی هاوردەكردنی بەروبوم وەك خۆیان جێبەجێبكرێن لە دەروازە سنوورییەكانەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پێنجوێن بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنووری قەزای پێنجوێن ساڵانە ڕووبەری 414 هەزارو 308 دۆنم زەویی كشتوكاڵی بوونی هەیە لەو ڕێژەیەش 24هەزارو 459 دۆنم زەوی بەراوە، ساڵانە بەسەدان تەن بەرهەمی تەمانە لە جۆرەكانی (سیرین، كۆمادۆرا، سۆفیان) بەرهەم دەهێندرێت كە كە باشترینیان جۆری تەماتەی سۆفیانە، بەهۆی ئەوەی چەند ڕۆژێك بە ڕەنگە سورەكەیەوە دەمێنێتەوە، ئەمەش وایكردووە سەرنجی كڕیارانی هاووڵاتیانی عەرەب بۆخۆی ڕاكێشێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









