جاران زۆرترین کارگە لەسلێمانی بوون، بەڵام ئێستا زۆربەیان لەكاركەوتوون

کارگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان زیاد لە سێ هەزار و 919 كارگەی گەورە و مام ناوەند و بچوك لە وەزارەتی پیشە سازی تۆماركراون، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردووش زۆرترین كارگانەی كە لەكاردابوون لە پارێزگای سلێمانی بوون، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 700 كارگە لە هەرێمی كوردستان داخراون كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.
بەگوێرەی ئەوئامارانەی كە لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو،لە هەرێمی كوردستان زیاد لەسێ هەزار و 919 كارگەی گەورە و مام ناوەند و بچوك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی تۆماركراون، لەوژمارەیەش زۆرترین ژمارەی كارگە لە هەرێمی كوردستان دەكەونە سنوری پارێزگای هەولێر كە ژمارەیان دوو هەزار و 805 كارگەیە، لە پارێزگای سلێمانی هەزار و 40 كارگە و لە پارێزگای دهۆكیش 371 كارگە تۆماركراون، هاوكات زۆرترین ژمارەی ئەو كارگانەی كە لە كاردان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و زۆرترین ئەو كارگانەشی كە لە قۆناغی دروستكردندان دەكەونە پارێزگای هەولێر.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی ئەو كارگانەی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆماركراون دوو هەزار و 350 كارگەیان بەردەوامن لەكاركردن و بەرهەمیان هەیە، ئەوانی دیكە لە قۆناغی دامەزراندندان هاوكات لە كۆی ئەو سێ هەزار و 919 كارگەیە تەنها 33 كارگەیان حكومین لەو 33 كارگەیەش 19 كارگەیان بە كرێ دراون بە كەرتی ئەهلی،هاوكات ئەو دوو هەزار و 350 كارگەیەی كە لەئێستادا لەكاردان توانیویانە هەلی كار بۆ زیاد لە 58 هەزار هاووڵاتیان بڕەخسێنن كە بەشێكیان كرێكار و ئەندازیاری بیانین.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم، لەساڵی ڕابردوودا نزیكەی 700 كارگە لە پارێزگاكانی هەرێم لەكار كەوتوون لەو ژمارەیەش 325 كارگەیان لە پارێزگای سلێمانیش ئەوەش بەهۆی زۆری نرخی كارەبا و زیادكردنی باج و رێگەنەگرتن لە هاوردەكردنی بەرهەمە لێكچووەكانیان، بەوهۆیوە داخراون ئەوەش زۆرترین ژمارەی داخستنی كارگەیە لە سەرئاستی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








