هەرێمی كوردستان لەبەرهەمهێنانی پەتاتە خۆبژێوی تێپەڕاندووە

0
517

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2008 بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی لە هەزار تۆن تێنەدەپەڕی بەڵام لەمساڵدا بەرهەمی پەتاتە بۆ نزیكەی 500 هەزارتۆن نزیك بووەتەوە، ئەوەش لە پێداویستی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە و هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی پەتاتە خۆبژیوی تێپەڕاندووە، هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵیش چەندین كۆمپانیای ناچاركردووە كە دەبێت بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی لە دروستكردنی جبس بەكار بهێنن و ساڵانەش 250 هەزار تۆن پەتاتە لە جوتیاران وەردەگرنەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئەنجامی ئەو پلانەی كە لە وەزارەتی كشتوكاڵ جێبەجێمان كردووە بەرهەمی ناوخۆیی پەتاتە بەڕێژەیەكی زۆر زیادیكردووە بەجۆرێك لە ساڵی 2008 بەرهەمی ناوخۆیی نزیكەی هەزار تۆن تێنەدەپەڕی، بەڵام لە ساڵی 2009 چاندنی پەتاتە خرایە لیستی بەرهەمە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و دەستكرا بە هاوردەكردنی بنەتۆوی پەتاتە لەهۆلەندا و فەرەنسا، هەر لە لەساڵی 2009دا وەزارەتی كشتوكاڵ 675 تۆن بنەتۆوی پەتاتەی هێنا وەك هاندان بێ بەرامبەر بەسەر جووتیارانی دابەشكرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵی 2010 بڕی هاوردەی بنەتۆی بۆ 952 تۆن و ساڵی 2011 بۆ دوو هەزار و 133 تۆن  زیادكرد و بە 75%ی نرخی پاڵپشت بەسەر جووتیاراندا دابەشیكرد، دواتر جووتیاران لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان ڕوویان لە چاندنی پەتاتە كرد، دواتر چاندنی پەتاتە رێچكەی خۆی گرت ولەمساڵدا بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی گەیشتووەتە نزیكەی 500 هەزارتۆن كەئەوەش ڕێژەیەكی زۆرە، وەزارەتی كشتوكاڵ پێویستی ساڵانەی تاكی هەرێمی كوردستان بۆ پەتاتە بە 15  كیلۆ دیاریكردووە، ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان شەش ملیۆن كەس بێت، هەرێمی كوردستان لە ساڵێكدا پێویستی بە 90 هەزار تۆن دەبێت، بۆیە لەئێستادا بەرهەمی پەتاتە لەهەرێمی كوردستات ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە..

پێشتریش حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە بۆ زیاتر گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی پەتاتە لەگەڵ كارگەكانی دروستكردنی جبس و فینگەری پەتاتە كۆبوونەوەمان كردووە وداوامان لیكردوون كە دەبێت هەتا بەرهەمی ناوخۆیی پەتاتە هەبێت ناتوانن بەرهەمی دەرەوە هاوردە بكەن، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ بەرهەمی ناوخۆیی جیبەجێ‌ دەكەین، لە ئێستادا سێ‌ كارگەی زۆر گەورە و بە دەیان كارگەی لاوەكی لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، كە ئەم كارگانە لە توانایاندا هەیە ساڵانە بڕی 230 بۆ  250 هەزار تۆن پەتاتە لە جوتیارانی ناوخۆ وەربگرن، لەبورای پیشەسازی بەكاری بهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this