تەنیا لە پێداچوونەوە بەخانەنشینی وەزیرو بەڕێوەبەرەگشتیەكان یەك ملیاردینار بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە

0
362

SNN-عەلی حەمە سەعید

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كاراكردنەوەی سنوقی خانەنشینی دەستكردووە بە كۆكردنەوەی ئەو پارەیەی كە مانگانە بەناوی خانەنشینی لە فەرمانبەران دەبڕدرێت بە جۆرێك كە هەر فەرمانبەرێك مانگانە بڕی %7 لە مووچەكەی دەخرێتە ئەو سندوقەوە و بە زۆربوونی پارەی ئەو سندوقەش حكومت پارەی مووچەخۆران كە لە ئێستا مانگانە پێویستی بە بڕی 110 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچە، هاوكات تەنها لە پێداچوونەوە بە كەیسی خانەنشینی وەزیر و بەڕێوەبەرەگشتیەكان یەك ملیار دینار بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا كاراكردنەوەی سندوقی خانەنشینی خرایە بەرنامەی كاری حكومەتەوە، لە ئێستادا حكومەت دەستیكردووە بە پارەداركردنی ئەو سندوقە بەجۆرێك مانگانە بەگوێرەی یاسا بڕی لە 7%ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەبڕدرێت و ئەو پارەیە دەچێتە نێو سندوقەكە و هەركات پارەی ناو ئەو سندوقە گەیشتە ئاستی پێویست ئەوا مانگانە بە بێ‌ دواكەوتن مووچەی خانەنشینی لەو سندوقە دابیندەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا حكومەت مانگانە بڕی 110 ملیار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان خەرج دەكات، سەرجەم ئەو بڕە پارەیەش هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی دیكە لە لەداهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەكان دابیندەكرێت، بەڵام كاتێك سندووقەكە كەوتە سەرپێ و پارەی تێدابێت، ئەو كات حكومەت پێویستی بەو پارەیە لە گەنجینەی گشتیدا نابێت و مانگانە لەكتی خۆیدا و بەبێ‌ دواكەوتن لەو سندوقە پارەی خانەنشینی دابیندەكرێت.

هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە تواندراوە پێداچوونەوە بە كەیسی هەزار و 797 خانەنشینی نایاسایی بە پلەی وەزیر و بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی بكرێت كە دەركەوتووە بە نایاسایی خانەنشینكراون و مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە، بۆیە مانگانە لەم كەیسەدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكومەت گەڕاوەتەوە و هەمواری مووچەیان بۆ كراوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this