دوای دابەزینی نرخی مریشك نرخی ماسیش هەرزان بوو

0
486

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو نرخی مریشك و ماسی نرخێكی پێوانەییان تۆماركرد، لە ئێستادا نرخی مریشك و ماسی بەڕێژەكی زۆر دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە بەوتەی ماسی فرۆشان بەراورد بە مانگی ڕابردوو كیلۆیەك ماسی لە 12 هەزار دینارەوە بۆ نزیكە شەش هەزار دینار دابەزیوە و نرخی مریشكیش لە چوار هەزا رو 750 دینارەوە بۆ دوو هەزار و 500 دینار دابەزیوە.

ئاسۆ كەریم، یەكێك لە ماسی فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: براورد بە مانگی ڕابردوو لە ئێستادا نرخی ماسی زۆر هەرزان بووە، بەجۆرێك لەمانگی ڕابردوو کیلۆیەک ماسی نزیكی 12 هەزار دیناربوو، بەڵام ئەمڕۆ كیلۆیك ماسی بە نزیكی حەوت هەزار دینار دەفرۆشین، بەڵام سەرەڕای هەرزان بوونی نرخەكەشی هێشتا بازاڕمان باش نییە و هاووڵاتیان كەمتر خواستیان لەسەر ماسی هەیە ئەوەش پەیوەندی بەم وەرزەوە هەیە كە گەرمەو و هاووڵاتیان زیاتر لەوەرزی سەرما و زستان حەزیان لەماسی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری هەرزان بوونی ماسی لەم كاتەدا پەیوەندی بەوەوە هەیە كە لەمەودوا زۆرینەی پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی بەرهەمەكانیان پێدەگات و دەگاتە ئاستی ئەوەی بیانخەنە بازاڕەوە ئەوەش وایكردووە كە ڕێژەیەكی زیاترماسی بخرێتە بازاڕەوە لەبەرامبەریشدا خواست لەسەر ماسی كەمیكردووە، هاوكات لە سنوورەكانیشەوە ماسی هاوردە دەكرێن لەگەڵ ئەوەشدا ماسی پرۆژەكانی باشوور و ناوەڕستی عێراق هاوردەی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێن.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 12 هەزار تەن كیلۆ ماسی هەیە، لەبەرامبەردا نزیكەی 400 پرۆژەی بەخێوكردنی ماس بوونیان هەیە كەسانە هەشت هەزار تۆن ماسی لە پرۆژەكانی ناوخۆ بەرهەم دەهێندرێت، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش لەكاتی كەمبوونەوەی ماسی ناوخۆیی لە سنوورەكانەوە و لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ماسی هاوردە دەكرێن.

هەرزانبوونی نرخی ماسی لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا نرخی كیلۆیك مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت لەكاتێكدا لەمانگی ڕابردوو كیلۆیك مریشك نزیك بوویەوە لە پێنج هەزار دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this