وردەكاری دروستكردنی بانكی نشتیمان بۆ پێدانی پێشینەكان بەهاووڵاتیان و فەرمانبەران

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەرقاڵی دروستكردنی بانكێكە بەناوی بانكی نشتیمان، ئەوەش لەپێناو ئەوەی لەڕَگەی ئەو بانكەوە دەستبكرێتەوە بە پێدانی جۆرە جیاوازەكانی پێشینەكان بەهاووڵاتیان فەرمانبەران وەك ئەوەی لەڕابردوودا هەبوو، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش جەخت لەوەدەكاتەوە پێویستیمان بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی هەیە بۆ ئەوەی ئەو بانكە دەستبەكارەكانی بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەریم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بیرۆكەی دروستكردنی بانكی نشتیمان بۆ دووساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ئەوەش بەمەبەستی لەلایەك كاروباری بانكە بازرگانی و ئەهلییەكان ڕێكبخرێتەوە لە لایەكی دیكەشەوە بتواندرێت لەو بانكەوە دەستبكرێتەوە بە پێدانی پێشینەكانی خانووبەرەو هاوسەرگیری و جۆرەكانی دیكەی پێشینەكان بەهاووڵاتیان، بۆئەوەش پێویستمان بەوەیەكە ئەو بانكە ببەستینەوە بە بانكی ناوەندی عێراقی و پاشان بە بانكەكانی دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەوەی ئەو بانكە بتوانێت بەشێوەی ستانداردی جیهانی كارەكانی خۆی بكات پێویستی بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی و وەزارەتی دارایی عێراق هەیە چونكە ئەو جۆرە بانكانە پێویستیان بە پاڵپشتی مەعنەوی و دارایی دەبێت لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە، هاوكات لەئێستادا بڕی 250 ملیار دینار وەك سەرمایەی ئەو بانكە ئامادەكراوە لە حكومەتی هەریمەوە نووسراو كراوە بۆ بانكی ناوەندی عێراقی بۆ ئەوەی ڕێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ تەواو كردنی ئەو بانكە، بەڵام تائێستا بەغدا ڕەزامەندی كۆتایی لەسەر نەداوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ڕاستە لە ئێستادا لقی بانكی ناوەندی عێراق لەهەولێر و سلێمانی بوونیان هەیە، بەڵام ئەم لقانە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق هەیە هەر جۆرە خەرجكردنێكی پارە لەدەستەڵاتی ئێمەدانییە بەڵام كە بانكی نشتیمان دروست بوو ئەوكات ئێمە دەتوانین بڕیار لەسەر خەرجكردنی پارە بۆ دەستپێكردنەوەی پێشینەكان و هەركاروبارێكی دیكەی بازرگانی بدەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








