هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆتایی هاتنی گەرما و شەپۆلی چڕی بارانەوە راگەیەندرا

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی سەرجەم لێكدانەوەكان لەمساڵدا شەپۆلی بەرزبوونەوەی زۆری پلەكانی گەرما و دروستبوونی گەرمای توند كۆتایی هاتووە تاكۆتایی ئەم مانگە پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و لە مانگی داهاتوو كەشوهەوا بەتەواوی فێنك دەبێت، جەختیش دەكاتەوە كە لە پایزی ئەمساڵدا دیاردەی لانینا كەی كۆتای پێدێت و زستانی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی دووساڵی ڕابردوو ڕێژەیەكی زیاتربەفرو باران دەبارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لەسەرچاوە كەشناسییەكانەوە دەستمان كەوتووە و لێكدانەوەمان بۆ كردوون ئەوە نیشاندەدەن كە لەئێستادا هاتینی شەپۆلی گەرمای توند كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما تاكۆتایی ئەم مانگە بەجێگیری دەمێننەوە بەجۆرێك كەشوهەوای ڕۆژ گەرم و بەشەودا فێنك دەبێت و لەمانگی داهاتوو پلەكانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە و دەبینن و كەشوهەوا زیاتر فێنكتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ماوەی دووساڵە دیاردەی لانینا دەستیپێكرد وە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی باران بۆ ئاستێكی زۆر نزم لە تێكرای خۆیدا و دروستبوونی وشكە ساڵی لە زۆربەی ناوچەكانمان ئەم دیاردەیە تانیوەی دووەمی پایزی ئەمساڵ كاریگەریەكانی بەردەوام ئەبێت و لەسەر ناوچەكانمان ئەبێتە ھۆی درێژەدان بە كەش و هەوای وشك بەڵام لە وەرزی زستان و چوونە نێو وەرزی بەهار بەگشتی كاریگەری لاواز ئەبێت و دۆخەكە دەگەرێتەوە ئاستێكی باشتر بەوەش ڕێژەیەكی زیاتر باران و بەفر دەبارێت بەراوردبە دوو ساڵی ڕابردوو.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەروو، هەموو ئەگەركان و پێشبینییەكان ئەوە دەردەخەن كە ئەمساڵ دیاردەی وشكە ساڵی ڕوونادات و ڕێژەی باران بارین بۆ ئاستی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە بەجۆرێك كە ئەمساڵ نابێتە سێ ساڵی دوابەدوای یەكی وشكەساڵی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









