دابەزینی بەهای لیرە و تمەن ژمارەیەکی زۆری سەرمایەداری هەولێر و سلێمانی ئیفلاس كردووە

لیرە و دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی نوسینگەكانی ئاڵوگۆِی دراو لە شاری سلێمانی، بەهۆی ئەو گۆڕانە بەردەوامەی لە نرخی دراوەكان بەتایبەت لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی ڕوودەدات، زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتیانی هەرێم كەوتووە هاوكات سەدان سەرمایەداریش بەهۆی كڕینی بڕێكی زۆر لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی بەمەبەستی قازانج كردن دواجار ئیفلاس بوون، هاوكات هاووڵاتیانی هەولێر لە كڕینی لیرەو هاووڵاتیانی سلێمانیش لە كڕینی تمەن زەرەرمەند بوون.
ڕەوەز میرزا، خاوەنی نوسینگەی ڕەوەز لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دروستبوونی ئەو بەرزوو نزمییە لە بەهای دراوە بیانییەكان بەتایبەت لیرەی توركی و تمەنی ئێرانی پاڵی بەژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی هەرێمی كوردستانەوە ناوە كە ئەو پارەیەیەی هەیانە لە دیناری عێراقی یاخود دۆلاری ئەمەرێكی بیگۆڕنەوە بە لیرەی توركی یاخود تمەنی ئێرانی بەمەبەستی قازانج كردن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نرخی ئەو دوو دراوە بەردەوام ڕووی لە دابەزینە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە لەبری ئەوەی قازانج بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی و نزیكی هەولێر لە توركیا و هەروەها نزیكی سلێمانی لە ئێرانەوە، زۆرترین هاووڵاتی كە زیانی كردبێت لە كڕینی لیرەی توركی خەڵكی هەولێرن و هەروەها خەڵكی سلێمانیش لە كڕینی تمەنی ئێرانی زیانی زۆریان كردووە.
ئامانج ئەنجام، خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆرشی دراو لە شاری هەولێرەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە، دابەزینی نرخی لیرەی توركی بۆ ئەم ئاستەی ئێستا هاووڵاتیانی توركیاشی توشی شۆك كردووە، چونكە بەر لە دوو ساڵ 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە نزیكی 700 لیرەی توركی بەڵام ئێستا 100 دۆلار بەرامبەرە بە هەزار و 800 لیرەی توركی، هاوكات ژمارەیەكی زۆری سەرمایەدار بەمەبەستی قازانجكردن بڕێكی زۆر لەو دراوەیان كڕیوە بەڵام ئیفلاسیان كردووە، بە نموونە سەرمایەدار هاتووەتە ئەم نوسینگەی ئێمە بایی 25 دەفەتەر دۆلار لیرەی توركی كڕیوە كە ئەوكاتە نرخی لیرە لە تویكی 800 لیرە بوو بۆ هەر 100 دۆلارێك بەڵام ئێستا 100 دۆلار نزیكی هەزار و 800 لیرەیە، بەهەمان شێوەش سەرمایەدار هاتووتە لامن تمەنی كڕیوە ئێستە ئیفلاسی كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









