بەپێی دەستوور زۆر ئاساییە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم ئەنجام بدرێت

SNN/ عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و گواستنەوەی ئەو دانیشتنانە لە بەغداوە بۆ شارێكی دیكەی عێراق، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق جەخت دەكاتەوە بەگوێرەی ئەو دەستورەی لە ساڵی 2005 بۆ عێراق دانراوە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە سیستەمی فیدراڵی عێراق بۆیە گواستنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانیش بۆ هەر شارێكی هەرێم كارێكی ئاسایی و یاساییە، بۆ ئەوەش پێویستە واژوو كۆبكرێنەوە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخە سیاسییەی كە ماوەیەكی زۆرە عێراقی گرتووەتەوە پێویستی بەوەهەیە كۆتایی پێبهێندرێت، لە ئێستاشدا كە باس لەوەدەكرێت دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بگوازرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوە كارێكی ئاسایی و یاساییە، چونكە بەگوێرەی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 دانراوە هەرێمی كوردستان بەشێكە لەسیستەمی فیدراڵی عێراق و پارێزگاكانی هەرێمیش بەشێكن لە پارێزگاكانی عێراق بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لەهەر پارێزگایەكی دیكەی عێراق جگە لە بەغدا كارێكی ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوا پێویستە لەسەرەتادا لەناو پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەمانتارانی دیكە واژۆكۆبكەنەوە و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكەن بۆ ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە و پاشان سەرۆكی پەرلەمان بڕیار لەسەر وادەی دانیشتنەكە بدات لەپارێزگای سلێمانی بكرێت یاخود هەولێر.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر دانیشنی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بێت ئەوا دەبێت بەلایەنی كەم 110 پەرلەمانتار داوایەكی لەوشێوەیە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن پاشان سەرۆكی پەرلەمان بڕیار لەسەر دانیشتنی پەرلەمان بدات، بۆ ئەودانیشتنەش هیچ گرفتێكی یاسایی نابێت لە بەغدا بێت یاخود هەولێر یان لە سلێمانی ئەنجام بدرێت، بۆیە بە گشتی لە دەستوری عێراق دیاری نەكراوە كە دەبێت تەنها دانیشنەكانی پەرلەمان لە بەغدا ئەنجام بدرێن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
17كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









