پێدەچێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو کامێرەی تیژرەوی لە سلێمانی بکەوێتە کار

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی دانانی كامێرای چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل كە بە(پۆینت توو پۆینت) ناسراوە بەدەوامن لەكارەكانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پێدەچێت سەرەتای مانگی داهاتوو كامێراكان بكەونە كار، هاوكات لەمانگی داهاتووشەوە لە شاری هەولێر هەمان پرۆژە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، جەختیش دەكاتەوە هەوڵەكەی ئەنجومەنی پارێزكای سلێمانی بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو كامێرایانە درەنگ وەختەیە.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: نوێترین زانیاری لەسەر دەستبەكار بوون و كاركردنی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ ئەوەیە كە كۆمپانایی جێبەجێكار بەردەوامە لەسەر كارەكانی و پێدەچێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە لە سلێمانی ئەو كامێرایانە بخرێنە كار، هاوكات لەیەک دوومانگی داهاتووشدا لە شاری هەولێریش هەمان پرۆژە جێبەجێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شوێنی دانانی كاێراكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنها چەند شوێنێكی دیاریكراوی نەگرتووەتەوە بەڵكوو لە هەموو شوێنێكی سلێمانی بە پاریزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەریان و ڕاپەرینیشی گرتووەتەوە لەو شوێنانەش كامێراكان دەخرێنە كار، بۆیە زۆر ئەستەمە هاووڵاتیان بتوانن ڕۆژانە خۆیان لەو كامێرایانە ڕزگار بكەن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە واژووی 16 ئەندامی ئەنجومەن بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو پرۆژەیە سەرەڕای ئەوەی هەولێكی باشە بەڵام درەنگ وەختەیە و دەبوو زووتر ئەوەبكرایە، هەرچەندە ئەو گرێبەستە لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بەڵام دروستكردنی هەر فشار و خۆپیشاندانێك بۆ ڕەتكردنەوەی دانانی ئەو كامێرایانە كارێكی باشە و كاریگەری خۆیی دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









