سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە: بڕیارهكهى بافڵ جهلاڵ تاڵهبانى پاڵپشتییهكى گهورهیه بۆ ئێمه

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمە سەعید
سهرۆكى شارهوانى ههڵهبجه رایدهگهیهنێت، ئەو بڕیارەی سەرۆك بافڵ جهلال تاڵهبانى داویهتى بڕیارێكی بوێرانەبوو و گەورەترین پاڵپشتییە بۆ ئێمە تاوهكو زیاتر دەستكراوە بین بۆ رێگریكردن لەهەر قۆرخكارییەك، دهشڵێت: “بڕیارهكه وادەكات جگە لە یاسا لەهیچ شتێك نەسڵەمینەوە”.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئهمڕۆ چوارشهممه 17ى ئاب، بە SNNی راگەیاند، “هەر پارچە زەویەك كە دەكەوێتە سنووری شارەوانی هەر شارەوانییەكەوە مافی گشتی لەسەرە و دەبێت بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، بۆ هیچ كەسێك لە حزب و حكومەت نییە تەخشان و پەخشانى بكات، بۆیە بڕیارەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیارێكی بوێرانە بوو ئێمەش وەك بەرپرسێكی حكومی ئەم بڕیارە زیاتر هانمان دەدات ئەگەر كارێكی نایاسایی هاتە بەردەممان ئەگەر لە سەرووخۆشمانەوە بڕیاری لەبارەوە درابێت جێبەجێی نەكەین”.
وتیشى: “بەوپێیەی كە لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین یەكێتیی نشتمانیی كوردستان هێزى یهكهمه ئەگەر كارێكی نایاسایی بكرێت و كادیرەكانی یەكێتیش ئەنجامی نەدەن ئەوا دواجار پەنجەی تۆمەت و كەمتەرخەمی هەر بۆ یەكێتی رادەكێشرێت، بۆیە بڕیارەكەی سەرۆك بافڵ لهم كاتەدا لەجێگەی خۆیدا بوو”.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم بڕیارەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گەورهترین پاڵپشتییە بۆ ئێمە، چونكە بوونی پاڵپشتی حزبی و حكومی زۆر گرنگن بۆ ئەوەی ئیش و كارەكان بەشێوەی یاسایی خۆیان ئەنجام بدرێن، بۆیە قوباد تاڵەبانی لە حكومەت و بافڵ جەلال تاڵەبانیش لە حزب هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بوون كە كاروبارەكانی حكومەت بەڕێكاری یاسایی خۆیاندا بڕۆن و دووربن لە هەر دەستتێوەردانێكی حزبی، ئەمەش وای لەئێمە كردووە كە جگە لە یاسا لە هیچ شتێكی دیكە نەسڵەمینەوە”.
وتەكانی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، “سەرجەم لێپرسراوانی یەكێتی ئاگادار كردووەتەوە، كە لە هەر بەرپرسیاريەتییەكی حزبی، رێكخراوەیی، حكومی و سەربازیدان، نابێت بە هیچ جۆرێك ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆیان بەكاربهێنن بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسیی بەتایبەت وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یا خود فشارخستنە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حكومییەكان”.
هەر لە دهقى بڕیارەكەدا هاتووە، “هەر كەسێك سەرپێچی لەو جۆرە بكات جگە لەوەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، لەهەمان كاتدا بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سزای تووندی رێكخراوەیی و حزبی دەدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









