
SNN
ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “لامەرکەزی کارگێڕی بە بێ دارایی هیچ کاریگەرییەکی نابێت”.
لە وەڵامی وتارێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ” لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی ھیچیان بەبێ ئەویتریان بەھای نیە، ھەروەک ئەوەی کەبەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەرو ١٩ ملیار دیناری ساڵانی پێشوی ھەیە بەڵام ناتوانێت یەک دیناری خەرجبکات، لەکاتێکدا لە ١٧٪ ی داھاتیان بەحساب بۆ خۆیانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لامەرکەزی نەداواکاری دەوێت نەڕێککەوتنی لایەنەکان، دروشمە و ھیچیتر، ئێستا نزیک دەبینەوە لەساڵێکی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە چارەکێکی تەمەنی کابینەکە، کەچی ھەموو جار سەرۆکی حکومەت و بەیاننامەکانی حکومەت دەڵێت لامەرکەزی بەشێکە لەکارنامەی کابینەی نۆیەم، ئەو ھەنگاوانە بۆ جێبەجێکردنێ ئەو خاڵەی کارنامەکە کامەیە؟ بێگومان ھیچ”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بە پێچەوانەوە ھەنگاوی توندکردنەوەی مەرکەزیەت دەستی پێکردووە بە جۆرێک پرۆژەی دەستەیەک لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئامادەیە بەناو دەستەی خاڵە سنوریەکان، کە تێدا فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی لە وەزارەتی گواستنەوە و سەرجەم دەروازە سنوریەکان لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێتەوەو دەخرێتە سەر ئەم دەستەیە و ڕاستەوخۆ دەیبەستێتەوە بەسەرۆک وەزیرانەوە”.
وتیشی: “ئەوە جگە لەوەی تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتە لەلایەن خودی سەرۆکی حکومەتەوە ئیدارەدەدرێت و بێ وەزیرە”.
ڕێکەوت زەکی باسی بەوەشکردووە: “پرۆژەی دەستەیەکی دیکە بەناوی خۆراک و دەرمان ئامادەیە و بەشێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بەشێک لەوەزارەتی تەندروستی لێدەکاتەوە و دەخرێتە سەر ئەم دەستەیە و ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە سەرۆک وەزیرانەوە، واتە وەزارەتەکانیش بەرەو بچوکبونەو ەو سەرۆکی حکومەت بەرەو دەسەڵاتی ڕەھا”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەگەڵ لامەرکەزی کارگێڕیدان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









