دەستوور مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی داوە بەڵام نەیوتووە بڕۆ پەرلەمان بگرە وقوفڵی لێبدە

مەحمود عوسمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سیاسەتمەدارێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات ئەو دۆخەی لە بەغدا دەگوزەرێت ئاڵۆزە و سەدرییەكان دەیانەوێت بەهەر نرخێك بێت ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، بەناوی خۆپیشاندانەوە دۆخی سیاسی عێراقیان تەواو ئاڵۆزكردووە و داوای نەهیشتنی گەندەلی دەكەن لەكاتێكدا 18 ساڵە خۆیان لەناو حكومەتدان، دەشڵێت” دەستوور مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی داوە، بەڵام نەیوتووە بڕۆپەرلەمان بگرە وقوفڵی لێبدە”
د. مەحمود عوسمان، سیاسەمەتداری ناسراوی كورد بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخێك لە عێراق هاتووەتە ئارەوە چارەسەركردنی مەحاڵ بووە چونكە هەرلایەنەو دەیەوێت بۆچوونی خۆی بەسەپێنێت بەسەر بەرامبەرەكەیدا، بەتایبەت سەدرییەكان دەیانەوێت بەهەر نرخێك بێت ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، ئەوان بانگەشەی ئەوەدەكەن دەیانەوێت گەندەڵی نەهێڵن، بەڵام ماوەی 18 ساڵە خۆیان لەناو حكومەتدان بەرپرسیارێتی زۆرباڵایان وەرگرتووە، بۆیە ئەگەر ئەوانیش دەستەڵات بگرنە دەست كێ ناڵێت ئەوان گەندەڵتر نابن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستە دەستوور مافی بەهاووڵاتیان داوە خۆپیشاندان بكەن و داوای مافەكانیان بكەن، بەڵام دەستوور نەیوتووە بڕۆن پەرلەمان بگرن و قوفڵی لێبدەن و پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەك بخەن، ئەمە كارێكی هەڵەیە، هەر لایەنە و بەكەیفی خۆیان خۆپیشاندان دەكەن و ڕەوشەكەیان هێندەی دیكە ئاڵۆز كردووە.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراق بەدوور دەزانم چونكە هێزە سەربزییەكانی عێراق بەسەر لایەنەكاندا دابەش بوون، بەشیكیان سەر بەسەدرن بەشێكیان سەر بە مالیكی و عامری و عەمار حەكیم و چەند لایەنێكی دیكەن، بۆیە سوپا ئەو ڕۆڵەی نەماوە كە لەڕابردوودا هەیبوو تەنها ئەوەیان باشە لە خۆپشاندەران نادەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









