وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه پاره‌كه‌ى خه‌رجى خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ین

دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق و تاوه‌رى كاره‌با | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى یاسا هه‌ركه‌س سێ مانگ پاره‌ى كاره‌با نه‌دات بۆمان هه‌یه كاره‌باكه‌ى ببڕین، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌چاوكردنى دۆخى دارایی هاووڵاتییان ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئاب، ئومێد ئه‌حمه‌د، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمى كوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “بەگوێرەی یاسا هەر هاوبەشێك ئەگەر بۆ ماوەی سێ مانگی یەك لە دوای یەك پارەی كارەبا نەدات ئەوا بۆمان هەیە كارەباكەی ببڕین، بەڵام هێشتا ئەو كارەمان نەكردووە”.
له‌باره‌ى بڕى قه‌رزى حكومه‌تى هه‌رێم كه لاى هاوبه‌شه‌كانه ئومێد ئه‌حمه‌د وتیشى: “لە ئێستادا پارەی قەرزی كارەبا لای هاوبەشانی كارەبا زیاتر لە ترلیۆنێك دیناری تیپەڕاندووە، ئەوەش بڕێكی زۆرە و ئەگەر ئەو قەرزەمان بۆ بگەڕێتەوە دەتوانین لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانمان خەرجی بكەین و چارەسەری زۆرێك لە گرفتەكانمانی پێبكەین”.
به وته‌ى ئومێد ئه‌حمه‌د پاره‌ى مه‌رج نییه هه‌ر هاوبه‌شێك پاره‌ى كاره‌با نه‌دات كاره‌باكه‌ى ببڕدرێت و ده‌ڵێت: “لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن باس لەوەكراوە گوایە ئەگەر هاوبەشێك پارەی كارەبا نەدات ئەوا كارەباكەی دەبڕدرێت، ئەمە لێكدانەوەی خراپی بۆكراوە، ئێمە دەڵێین: بەگوێرەی یاسا هەر هاوبەشێك ئەگەر بۆ ماوەی سێ مانگی یەك لەدوای یەك پارەی كارەبا نەدات ئەوا بۆمان هەیە كارەباكەی ببڕین، بەڵام تائێستا ئەو كارەمان نەكردووە و باری دارایی هاووڵاتییانمان لەبەرچاوگرتووە”.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، “دۆخی كارەبا لە مانگی داهاتوو باشتر دەبێت لەم مانگە، چونكە پلەكانی گەرما بەرەو نزم بوونەوە دەچن و ئەوكات خواست لەسەر كارەبا كەمدەبێتەوە، بۆیە ناتوانین بە دیاریكراوی بڵێن، مانگی داهاتوو چەند كاتژمیر كارەبا دابیندەكەین، بەڵام لەم مانگەدا بەگشتی لە نێوان 13 تا 16 كاتژمێر كارەبامان بۆ هاوبەشەكانمان دابینكردووە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









