لە SNNوە زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب/8 بڵاودەکرێتەوە

0
5017

SNN-عەلی حەمە سەعید

وابڕیارە سبەی و دوو سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز/7، بێت و بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاماژە بەوەدەكات بەشێك لەداهاتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت بۆ ئەوەی لە مووچەی ئەم مانگەدا خەرجبكرێت بەڵام بڕەكەی كەمە و هەتا داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكانیش نەگەڕێتەوە ناتوانین وادەی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنین.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە و دووشەممە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز دێت، هاوكات تا ئێستا بەشیكی كەم لە داهاتی ناوخۆ كە نزیكی 40 ملیار دینار دەبیت گەراوەتەوە بۆ خەزینەی حكومەت بەمەبەستی خەرجكردنی بۆ مووچەی مانگی ئاب/8، بەڵام ئەوە بڕێكی زۆر كەمە و دەبێت داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكانیش بگەڕێتەوە پاشان بەرچاومان ڕووندەبێت بۆ ڕاگەیاندنی وادەی دابەشكردنی مووچە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكەوێت كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو، چونكە داهاتی فرۆشتنی نەوت مانگە لە كۆتایی مانگ بەتەواوی بەدەستمان دەگات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە داهاتی ناوخۆ لە پارێزگاكانەوە كۆدەكرێتەوە و لەگەڵ داهاتی خاڵە سنوورییەكان تێكەڵ دەكرێت بۆ ئەوەی پارەی مووچەی پێتەواو بكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پلانەی داماننابوو بۆ دابەشكردنی مووچە و دابینكردنی پارە بۆ بانكەكان تارادەیەكی باش سەركەوتوو بەراورد بە مانگەكانی ڕابردووتر كە گرفتی نەمانی سیولە دروست دەبوو، بۆیە بۆ مانگی داهاتووش هەمان پلانمان دەبێت و ناهێڵین گرفتی نەمانی پارە لە بانكەكان ڕووبدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this