پلەکانی گەرما دادەبەزێت و مانگی داهاتووش ئەگەری بارانبارین هەیە

کەشوهەوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی شارەزایەكی بواری كەشناسی لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما دابەزینێكی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە نزیكەی چوار پلە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە، هاوكات پێشبینیش دەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بە گشتیش پایزی ئەمساڵ كەشوهەوا لە نێوان فێنك و ساردا دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئەگەرەكان و پێشبینییەكان ئەوە نیشاندەدەن كە لەمساڵدا شەپۆلی گەرمای توند كۆتایی هاتووە، هاوكات تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش پلەكانی گەرما نزم بوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن بەجۆرێك تا كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو نزیكەی چوارپلە لە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشێكی فێنك ڕوو لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو پێشبینی و داتا و زانیارییانەی كە كۆمان كردووەتەوە لە مانگی داهاتوو پلەكانی گەرما دەكەونە خوار 39 پلەو بەردەوامیش ڕوو لە دابەزیندەكەن، هاوكات لە دوای 5/9/2022 ئەگەری شەپۆلێكی باران هەیە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا پایزی ئەمساڵ بەراورد بە پایزی ساڵانی ڕابردوو كەشوهەوا تیایدا لەنێوان فێنك و سارددا دەبێت و گەرمای تیادا تۆمار ناكرێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشوهەوا ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەم هەفتەیەدا چالاكی با زیاتر دەبێت و لە هەندێك ناوچە ڕەشەبا بە پلەی مام ناوەند دروست دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرماش بەردەوام ڕوو لە دابەزین دەكەن بە گشتی كەشوهەوا فێنك دەبن و زستانی ئەمساڵیش باراناوی دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









