تاكۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراو لە عێراق 90 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

دۆلاری ئەمریکی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی فرۆشتنی نەوت لەماوەی ئەمساڵدا لە ئێستادا قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق گەیشتووەتە زیاد لە 80 ملیار دۆلار و تا كۆتایی ساڵ دەگاتە 90 ملیار دۆلار، هاوكات یەدەگی زێڕیش زیادی كردووە و گەیشتووەتە سەرووی 131 تۆن زێر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت لەكاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و دروستبوونی قەیرانی دارایی بەهۆی نزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، حكوومەتی عێراق بەناچاری دەستی بۆ بەكارهێنانی یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی بردو بە دەیان ملیار دۆلار لە خەزێنەی بانكی ناوەندی كەم كرایەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە وایكردووە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بە خێرایی هەڵبكشێت، بەجۆرێك حكوومەتی عێراق لە مانگەكانی رابردوودا هەندێك جار سەرووی 11 ملیاری دەست كەوتووە و بەوەش كورتهێنانی پڕكردووەتەوە و ئەو بڕە پارەیەشی كە زیادە بووە لە خەرجییەكان خراوەتە ناو بانكی ناوەندی عێراقییەوە.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشخراوەتەڕوو كە لەم مانگەدا قەبارەی یەدەگی دراو لە بانكی ناوەندی گەیشتووەتە 80 ملیار دۆلار و پلانیش دانراوە كە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە بۆ سەروو 90 ملیار دۆلار بەرزبكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەدەگی زێڕیش زۆر زیادی كردووە و گەیشتووەتە سەرووی 131 تۆن زێڕ.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









