
تەرم
عەلی حەمەسەعید-SNN
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەکات ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لەشارۆچکەی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و پۆلیسی تەوێڵەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
موقەدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ئیوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی تەوێڵەی سەربەپارێزگای هەڵەبجە لەکاتی کارکردندا کرێکاریکی کوردی ڕۆژهەڵات گیان لەدەستدەدات.
ئاماژی بەوەشکرد، ئەو کرێکارە ناوی( بەرزان ئەیوب یوسف)ە و تەمەن 39ساڵە لەکاتی کارکردن لەسەرخانوویەک کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی بریندار بووە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە لەبنکەی پۆلیسی تەوێڵە، هاوکات تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجەکراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









