
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بە مەبەست گەمارۆ خراوەتەسەر سلێمانی و گرفت بۆ كەرتی تەندروستی و كەرتەكانی دیكە دروستدەكرێت، ده‌شڵێت: “نادادییه‌كى زۆر له دابه‌شكارى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌نێوان شاره‌كان هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ئاب، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی رایگه‌یاند، “گواستنەوەی نەخۆش لەنێوان نەخۆشخانە حكومییەكان بەشێوەی ئیحالە لەلایەن ئەمبوڵانسەكانەوە راگیراوە و بەهیچ شێوەیەك ئەمبوڵانس نەخۆش ناباتەوە بۆ ماڵ دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە بەهۆی دابیننەكردنی پاره‌ى بەنزین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “ماوەیەكی زۆرە بە داتا و زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لە مەترسییەك ئاگادار كردووەتەوە كە بە مەبەست گەمارۆ خراوەتەسەر كەرتە جیاوازەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەر ئەوەش وایكردووە كە نادادییەكی زۆر لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی پارە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێم دروستببێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى”ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى كه ئه‌و باسیده‌كات”، كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بۆ ئەوەی كەرتی تەندروستی بخرێتە ژێر پرسیارەوە و گرفتی بۆ دروستبكرێت ئه‌م كاره ده‌كرێت. تەنانەت حكومەت ئامادە نییە بەنزین بۆ ئەمبوڵانەسەكانی فریاكەوتنی خێرا دابینبكات، مانگانەش لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دروستدەكرێت و قەرەباڵغی و دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە روودەدات. له‌لایه‌كى تره‌وه دەرمان لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە نەماوە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، “دەبێت حكومەتی هەرێم بەجددی بیر لە چارەسەركرنی ئەو گرفتانە بكاتەوە نەوه‌ك تەنیا هێنانەوەی بیانوو بۆ داپۆشینی ئەو كەموكورتیانەی كە بۆخۆیان هۆكارن كە لە سلێمانی بوونیان هەیە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









