وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە وەڵامی داواکارییەکی لیژنەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی داهات لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، رایگەیاند، ” بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک”.
لە راگەیەندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ 22ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندووە: ” لیژنەی لامەرکەزی بەپێی یاسا بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی نەناسێنراوە، تاوەکو ھاوکاری پێویستی بکات و زانیاری بداتێ”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک، پێویستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتمان بکرێت و ھەماھەنگی دروست بکرێت، تەنانەت پەرلەمانی کوردستان کە بەرزترین دەزگای یاسادانان و چاودێرییە بەھەمان ڕێسا کاردەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “جێگای سەرسوڕمانە کە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارنەبێت کە تەواوی زانیاری لەسەر داھات و خەرجی لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم (سلێمانی) نیە و خەزێنەکان تەنھا ئاگاداری خەرجیە مەڵبەندیەکانن و زانیاری ورد و دروستیان لانیە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاندبوو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری رێگری کردوە لەوەی بەرێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی داتا و زانیاری داھات بدەن بە لیژنەی لامەرکەزی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









